یە‌په‌ژه 19 هاوڵاتی ئیزیدی له‌ده‌ست داعش رزگار کرد
12:42
ژنها
کۆبانێ- هێزی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژن"یه‌په‌ژه"، له‌کانتۆنی کۆبانێ له‌نزیک شاری ره‌قا 19 هاوڵاتی ئیزیدی رزگار کرد و راده‌ستی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ری ئیزیدیانی کرد له‌که‌مپی نه‌ورۆز له‌شاری دێرک.
له‌و 19 که‌سی رزگار کراون، 5 ژن و 14 منداڵن که ته‌مه‌نیا له‌نێوان 2 بۆ 11 ساڵان دایه و شه‌وی رابردوو راده‌ستی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ری ئیزیدیان له‌که‌مپی نه‌ورۆز له‌شاری دێرک کراون.
شه‌رڤانانی یه‌په‌ژه و ئیزیدیان رزگاربوو له‌که‌مپه‌که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ری ئیزیدیان و ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئیزیدی پێشوازیان لێ‌کرا.
فه‌رمانده‌ی یه‌په‌ژه سێئال ئادار رایگه‌یاند؛ ئێمه وه‌کو شه‌رڤانانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژن یه‌کێک له‌ئه‌رکه‌کانمان ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ده‌ست داعش دا دیلن رزگاریان بکه‌ین و راده‌ستی خانه‌واده و بنه‌ماڵه و که‌س و کاریان بکه‌ینه‌وه و وتی:"تا ئێستا ئێمه به‌سه‌دان هاوڵاتیمان له‌ده‌ست چه‌ته‌کان رزگار کردوه و سوێند ده‌خوین ئێمه هه‌موو هاوڵاتیانی شه‌نگاڵ ئه‌وانه له‌ده‌ست چه‌ته‌کانی داعش دان رزگار بکه‌ین".
ئه‌ندامی رێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ری ئیزیدیان که‌ماڵ مۆراد و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئێزیدی شه‌مێ ره‌مۆ ئاخاوتن و سوپاس و پێزانینی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژن"یه‌په‌ژه"یان کرد.
جێگای ئاماژه‌یه؛ چه‌ته‌کانی داعش به‌هه‌زاران هاوڵاتی له‌کوردانی ئێزیدی شه‌نگاڵیان که زۆرینه‌یان ژنن، رفاند و له‌شاری ره‌قا، دێره‌زوور و موسل کڕین و فرۆشتنیان پێوه کردن و تا ئێستاش سێ هه‌زار ژنی ئێزیدی له‌ده‌ستی چه‌ته‌کانی داعشدا به‌دیلی ماونه‌ته‌وه.
هاوکات سه‌باره‌ت به رزگارکردنی ئه‌و 19 کورده ئێزیدیه له‌لایه‌ن یه‌په‌ژه‌وه، کاناڵه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عیراق بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کرد که ئه‌و 19 که‌سه له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی رزگارکردنی رفێندراوانه‌وه، رزگار کراون.
که‌چی به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵکۆژی کوردانی ئێزیدی له 3/8/2014 پارتی بۆ خۆی بوو و تا ئێستاش هیچ کام له‌و به‌رپرسانه سزا نه‌دراون.
(ش ب)