لە هەڵمەتی شیلۆدا 'یەژەشە' پێشەنگە
13:11
ژنها
ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان- هێزه‌کانی یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه له 11 ئادارەوە بەئامانجی رزگارکردنی رۆژئاوای شه‌نگال هه‌ڵمه‌تی (توڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هیدانی شێلۆ) یان ده‌ست پێ‌کردبوو و تائێستاش به‌رده‌وامه.
ڕاپەڕین ئه‌نگیزه‌ک سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌تی توڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هیدانی شێلۆ که له‌لایه‌ن هێزی یه‌کینه‌کانی به‌رخۆدانی شه‌نگاڵ (یه‌به‌شه) و یه‌کینه‌کانی ژنانی شه‌نگال (یه‌ژه‌شه) وه ده‌ستی پێکردوه لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی رۆژنیوز بەبەرفراوانی ئەنجامی هەڵمەتەکەی ڕاگەیاند.
راپه‌ڕین رایگه‌یاند؛ بۆ کۆنترۆڵکردنی چواررییانی باشوری زه‌نجیره چیای کۆلیل، شه‌نگاڵ، رۆژئاوا و ره‌قا، هه‌ڵمه‌تی توڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هیدانی شێلۆ که له‌دوڵی شێلۆ شه‌هیدبوون ده‌ستی له 11ی ئاداره‌وه ده‌ستی پێکردوە، تائێستا گۆڕه‌پانێکی 10 کیلۆمه‌تریمان کۆنترۆڵ کردوه، جوگرافیایه‌کی به‌رفراوانمان ئازادکردوە، له‌رۆژی ده‌ستپێکردنی هه‌ڵمه‌ته‌که‌وه ژماره‌یه‌کی زۆر چه‌ته کوژراون، بڕێکی زۆر چه‌ک و جبه‌خانه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، ژماره‌یه‌کی زۆر ته‌رمی چه‌ته‌کان له‌ده‌ستماندایه و هه‌ڵمه‌ته‌که‌مان به‌رده‌وامه.
ئه‌نگیزه‌ک رایگه‌یاند؛ پێش ئێستاش هه‌ڵمه‌تی شه‌نگاڵ، شێلۆ و زه‌کۆمان ده‌ست پێ‌کردبوو، به‌ڵام هه‌ڵمه‌تی توڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شێلۆ له‌وانه‌ی تر جیاوازتره، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه‌وه به‌رێوه ده‌چێت و ناوبراو وتی:" یه‌که‌م جار به‌شێوه‌یه‌کی به‌هێز له‌لایه‌ن هێزه‌کانی یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه به‌شێوه‌ی رێکخستنێکی به‌هێز پێکهات، بێگومان هاوکاریکردنی گەریلاکانی هێزه‌کانی هه‌په‌گه و یه‌ژا-ستاریش هه‌یه".
ئه‌نگیزه له‌کۆتایی ئاخاوتنه‌کانیدا وتی:"هه‌ڤاڵانمان به‌قاره‌مانیه‌تیه‌کی بێ وێنه به‌رخۆدان ده‌که‌ن، هه‌ڤاڵ ئاگر خه‌باتکارێکی راگه‌یاندن بوو، ویستی له‌به‌ره‌ی هه‌ره‌پێشی شه‌ڕدا جێگای خۆی بگرێت، به‌پێداگریه‌کی زۆره‌وه چوو، ئەو هەڤاڵەمان خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو، کە لەم هەڵمەتەدا شەهیدبوو، ئێمه له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ماندا تا توڵه‌ی شه‌هید ئاگر و شه‌هیدانی دۆڵی شێلۆ نەستێنینەوە، راناوه‌ستین و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵمه‌ته‌که‌مان به‌رده‌وام دەبێت".
(ش ب)