لەناوەندی شرناخ هاتوچۆ قەدەغەکرا

13:37

ژنها

شرناخ- سوپای تورک شەوی ڕابردوو قەدەغەی هاتووچۆی لە ناوەندی شاری شرناخ ڕاگەیاند و ئامادەکاری هێرش وپەلاماری سەر ماڵی هاوڵاتیان دەکرێت.

شەوی ڕابردوو بە فەرمانی پارێزگاری شاری شرناخ کاتژێر ٠٠:١١بەکاتی ئامەد، قەدەغەی هاتوچۆی لە ناوەندی شاری شرناخی باکوری کوردستان ڕاگەیاندرا، هەروەها ڕاشیگەیاندووە کە تا فەرمانێکیتر دەرنەچێت قەدەغەکردنی هاتووچۆ بەردەوام دەبێت.

له‌ناوه‌ندی شرناخ پاش راگه‌یاندنی خۆبه‌رێوه‌به‌ری تا ئێستا به‌ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی کۆمه‌ڵکوژ کراون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی گه‌ڕه‌که‌کان پێداگرن که‌ رێگە ناده‌ن هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک ده‌ربازی ناو گه‌ڕه‌کانیان ببن، له‌لایه‌کی تره‌وه‌ جموجۆڵی سه‌ربازی له‌هه‌رێمه‌که‌ به‌بێ وچان به‌رده‌وامه‌، هه‌روه‌ها به‌سه‌دان ئۆتۆمۆبیلی زرێپۆش که‌ پڕن له‌ئه‌ندامانی هێزه‌ تایبه‌ته‌کان و له‌جزیره‌وه‌ ره‌وانه‌ی ناوه‌ندی شرناخ ده‌کرێن، سوپا و پۆلیس و تیمه‌ تایبه‌ته‌کان ده‌ربازی ناوه‌ندی شرناخ ده‌کرێن و له‌داموده‌زگا فه‌رمیه‌کانی ده‌وڵه‌تدا که‌ پێشتر ئاماده‌ کران، به‌جێ ده‌کرێن.

(ش ب)