باغلەر؛ هاتووچۆی قەدەغە ڕاگەیاندرا

08:33

ژنها

ئامەد- دوای پێکدادانی شەوی ڕابردوو لە نێوان گەنجان و پۆلیسی تورک لە ناوچەی باغلەر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ قەدەغەی هاتووچۆ لە ناوچەکە ڕاگەیەندرا.

شەوی ڕابردوو لە نێوان لە ناوچەی باغلەری شاری ئامەدی باکوری کوردستان، پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر هاوڵاتیان و لە ئەنجامدا شەڕو پێکدادان لە نێوان گەنجانی ناوچەکەو پۆلیس ڕوویدا، لە ئەنجامی پێکدادانەکاندا ٢ هاوڵاتی گیانیان لە لە دەستدا و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

دوای شەڕو پێکدادانەکان هاوڵاتیانی ناوچەکە بۆ خۆپاراستن لە هێرشەکانی سوپا و پۆلیسی تورک، لە هەموو کۆڵانەکانەدا بەربەست و سەنگەری خۆپاراستنیان گرتووە.

هەروەها لە کاتژمێر ٢ ی شەوەوە تا ئێستا، کۆپتەری جەنگی بەسەر ناوچەکە دەسوڕێنەوە، هاوکات کاتژمێر(٠٠:٠٣) بەرەبەیانی ئەمڕۆش بەکاتی ئامەد، قەدەغەی هاتووچۆ لەلایەن قایمقامیەتی ناوچەکە ڕاگەیاندرا.

(ش ب)