هێزەکانی سەر بە کوالیسیۆن چەکی کیمیاویان بەکار هێناوە

09:19

ژنها

ناوەندی هەواڵ- هاوپەیمانی نیشتیمانی دیموکراتی سوریا لە بانگەوازیەکدا ڕایدەگەیەنێ کە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا لە گەڕەکی شێخ مەقسود-ی شاری حەلەب، چەکی کیمیاویان لە بەرامبەر هاوڵاتیان بەکارهێنراوە.

هاوپەیمانی نیشتیمانی دیموکراتی سوریا دوێنێ یەکشەمە ١٤-٣-٢٠١٦ سەبارەت بە پێشێل کردنی ئاگربەست لەلایەن چەن گروپێکی سەر بە کوالیسیۆنی نیشتیمانی سوریا و (ئەنەکەسە) لە گەڕەکی شێخ مەقسود لە باکوری شاری حەلەب،لێدوانێکی ڕاگەیاند.

لە لێدوانەکەدا داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان دەکرێت کە ڕاستەوخۆ کارێک بکرێت بۆ وەستاندی هێرشی گروپەکانی سەر بە کوالیسیۆن بۆ سەر گوندەکانی عەفرین وگەڕەکی شێخ مەقسودی باکوری شاری حەلەب.

هاوکات لە لێداونەکەدا رادەگەیەنرێت کە ئەو گروپانە لە لە هێرشەکانیاندا بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسود، گوندەکانی دەوروبەری عەفرین و هەرێمی (ئەلشەهبا) بەرامبەر هاوڵاتیان چەکی کیمیاویان بەکارهێناوە، بۆیەش دەبێت هەرچی زووە تیمێکی بەدواداچوون و پشکنین ڕەوانە بکرێت.

(ش ب)