نامەیەک لە کچی 'محەمەد تونچ'ەوەوە بۆ گەلی کورد

10:29

ژنها

شرناخ- نالین تونج کچی محەمەد تونچ-ی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شاری جزیرە، کە بووە سەمبۆلی بەرخۆدانی و تا دواین هەناسەی جزیرەی تەرک نەکرد، لە نامەیەکدا بڕیاری بەردەوامی ڕێبازی باوکی شەهیدی دەدات.

شارۆچکەی جزیر کە ڕۆژه لە ژێر سەخترترین هێرش و گەمارۆی دەوڵەتی تورکدا بوو، دوا بەرخۆدانیەکی بێوێنەی گەل لە شارەکەدا بە سوتاندن و کۆکوژی کارەساتێکی گەورە لە شارەکە ڕوویدا، یەکێک لەو کەسانەی کە بەبە هەڵوێست و بەرخۆدانی خۆی جارێکیتر سەلماندی کە گەلی کورد بە کۆمەڵکوژی، بە سوتاندن و وێرانکردنی چەند شارۆچكەیەک لە ناو ناچێت، محەمەد تونچی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شاتی جزیرە بوو، کە تا دوا هەناسەی جزیرەی تەرک نەکردو گیانی لە پێناو پاراستنی مرۆڤایەتی بەختکرد و لە ٧٩ یەمین ڕۆژدا لە ژێرزەمینەکانی شارەکەدا سوتێنرا.

کچی محەمەد تونچ لە نامەیکیدا کە بڵاوی کردۆتەوە ڕایدەگەیەنێت کە دوای شەهید بوونی باوکی بە دڕندەترین شێوە، ئەو بڕیارێکی گرنگی داوە کە بەردەوام کردنی ڕێبازی پیرۆزی باوکیەتی.

نامەکەی نالین تونچ:
ناوم نالین، کچی محەمەد تونچم کە لە ژێرزەمینەکانی جزیرەدا لە گەڵ هاورێکانی کۆمەڵکوژ کرا، باوکم قارەمانی گەلەکەی بوو، باوکم ئەو لەبەرامبەر ئەو زوڵم و ستەمەی بە سەدان ساڵە لە سەر گەلی کورد بەڕێوەدەچێت کۆیلایەتی و ملکەچبوونی قبوڵ نەکرد و لە بەرامبەر هەموو نا هەقیەک تێکۆشا. پێـوایە کە باوکم گەیشت بە ئامانجەکەی و سەرکەوتنی بەدەست هێنا، چونکە تا کۆتایی بەرخۆدانی کرد، باوکم ٥٠ رۆژ لە ژێر زەمینێکدا بە تینو وبرسێتی خۆڕاگری کردو خیانەتی نەکرد لە گەلەکەی. باوکم لە دواین بانگەوازی دا ڕایگەیاند ئەگەر بەدەستی سوپای تورک بکوژرێم، هەرکەسێک کە بێدەنگی هەڵبژاردوە، با نەیەن بۆ سەر تەرمەکەم، من بەڵێن بە باوکم هەموو ئەوانە دەدەم کە لە ژێر زەمینەکاندا ژیانیان لە پێناو ئێمەدا بەختکرد، کە ڕێبازی پیرۆزیان بەردەوام بکەم. هەرچەند سێ مانگ باوکی خۆم نەبینی بەڵام کاتێک باوکم لە دوا وتەکانی خۆیدا وتی؛ (چۆکمان بۆ دوژمن دانەنا و نەسرەوین، بەرخۆدانیمان کردو سەرمان بڵندە)، منیش هێزم لەو گرت و شانازی پێوەدەکەم، با سەری گەلی کورد خۆش بێت، هیوادارم کە ئەم شۆڕشگێڕانە لەیاد نەکەن"

(ش ب)