کەژا؛ لە ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لێدوانێک رادەگەیەنێت
12:51
ژنها
ئامەد- کۆنگرەی ژنانی ئازاد کەژا لە ٢٨ مین سااڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە، جارێکیتر ئیدانەی ئەم کۆمەڵکوژیە دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە هێشتاش ئەو کۆمەڵکوژی لە باکوری کوردستان بەردەوامی هەیە، دەبێت سەرجەم تاوانباران بە سزایی خۆیان بگەن.
کۆنگرەی ژنانی ئازاد (کەژا) لە ٢٨مین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی هەڵەبجەدا لێداونانێکی بڵاوکردەوە، کەژا ڕایگەیاند کە ئەوان وەک ژانانی کورد تا تۆڵەی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە نەکەنەوە واز لە بەرخۆدانی و تێکۆشان ناهێنن. کەژا لەسەرەتای لێداوانەکەیدا لە کەسێتی ئەو دایک و باوکانەی منداڵەکانیان لە باوشگرت و واشەهید بوون سەرجەم شەهیدانی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە بەڕێزەوە بەبیردێنێتەوە.
کەژا لە بەردەوامی لێدوانەکەیدا دەڵێت: "لە کاتێکدا کە هەرشوێنێکی ئەم نیشتیمانە لەژێر هێرش و بۆردومانی دوژمناندایە، بەبیرهێنانەوەی یادێکی بەم جۆرە، هانماندەدات کە کە سور بین لە تێکۆشان لە سەر ڕێبازی شەهیدان. ١٦ ی مارس یەکێکە لەو ڕۆژانەی کە بەردەوامی کۆمەڵکوژی دێرسم، گەلی زیلان، شێخ سەعیدو یاوەرانی، کە لە ئەنجامی سەرهەڵدان و بەرخۆدانی گەلان بە سەدان هەزار کەس کۆمەڵکوژکراون، ئێستاش بە هەمان سیاسەتی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە لە باکوری کوردستان گەلی کورد کۆمەڵکوژ دەکرێت."
کەژا ڕاشیدەگەیەنێت کە مانگی مارس بۆ گەلی کورد مانگی ئازادی کوردانە و ڕێکەوت نیە کە کۆمەڵکوژی ١٢ی ئادار لە قامیشلۆ و ١٦ی ئادار لە هەڵەبجە و٢٢ی مانگیش لە نوسەیبین. بەدوای یەکداهاتوون.
کۆنگرەی ژنانی ئازاد (کەژا)، لە کۆتاییشدا لە دووبارە لەو ڕۆژەدا هەموو کۆمەڵکوژیەکانی سەر گەلی کورد شەرمەزار دەکات و دیسان داوای دادگایی کردن و سزادانی هەموو تاوانبارەکان دەکات.
(ش ب)