پۆلیس ڕێگەی بە خوێندکارانی زانکۆ نەدا یادی هەڵەبجە بکەنەوە
15:38
ژنها
ئامەد- خوێندکارانی کۆلێژی پزیشی شاری ئامەد ویستایان بە پیشاندانی سینەفزیۆنێک یادی کارەساتی هەڵەبجە بکەنەوە، بەڵام لەلایەن پۆلیسی تورکەوە ڕێیگەیان پێنەدرا.
کۆمەڵێک لە خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی زانکۆی دیجلە لە ئامەد، ویستیان بە ئەنجامدانی چالاکی و پیشاندانی سینەفزیۆنێک یادی ٢٨مین ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجە بکەنەوە، بەڵام پۆلیس دەوری خوێنکارانی گرت و ڕێگەی پێنەدان کە چالاکیەکەیان ئەنجام بدەن و سینەفزیۆنەکەشیان پیشانبدەن. پۆلیس هەڕەشەی لە ڕۆژنامەوانانیش کرد کە کە بە ئامانجی ڕوماڵ کردنی چالاکیەکە کۆببونەوە.
لەبەرامبەر ئەو هەڵوێستەی دەوڵەتی تورک، خوێندکاران ناڕەزاییان پیشاندا و ڕایانگەیاند کە ئەوان هەر ساڵ چالاکی لەو جۆرە ئەنجامدەدەن، ئەو هەڵوێستەیان وەک کارێکی فاشیزمانە بەناو کرد بەرامبەر بە گەلی کورد.
(ش ب)