رەژاک: بەڵێنی تێکۆشان و تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی هەڵەبجە دەدەین
07:53
ژنها
سلێمانی- رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، له ٢٨مین ساڵ ڕۆژى مەرگەساتى شارى هه ڵەبجەدا ڕادەگەیەنێت کە بۆ ئەوەی گرێدانی خۆمان بە ئامانجی شەهیدانی هەڵەبجە دیار بکەین، بەڵێن دەدەین کە حساب لەو کەسانە ببپرسین کە ئەم ئازارەیان خستە ناخی گەلەکەمان.
ئەمڕۆ چوارشمە، رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (رەژاک)، لە ٢٨ مین ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لێداوانێکی نوسراوی ڕاگەیاند، رژاک لەلێدووانەکەید جارێکی‌تر ئیدانەی ئەم مەرگەساتە دەکات ڕادەگەیەنێت: " بێ دەنگى و بێ هەڵوێستى ڕاى گشتى نێونه‌ته‌وه‌یى جیهانى مه‌حکوم و شهرمەزار ده‌که‌ین، ڕ‌ژێمى به‌عس یەکێک بوو لەوهێزە ستەمکارو داگیرکه‌رانه‌ى که بۆ له ناوبردنى کەلتور، زمان، هه ستى نه‌ته‌وه‌ى و داگیرکردنى ئەم نیشتیمانە، هەموو جوره سته‌م و زۆردارییهکى وه‌ک؛ کوشتن، گرتن و کۆمەڵکوژی لەبەرامبەر گەلی کورد ئەنجامدا، هاوکات سیاسەتی بە تەعریبکردن، ڕاگواستنیش لە سەرەکیترین ڕێبازەکانی رژێمی بەعس بوون کە بە ئامانجی قەلاچۆکردنی ڕەگەزی مرۆڤی کورد پەیڕەو دەکران. دڕندانه‌ترین هێرشى ڕژێمی بەعس له 16\3\1988 له سهرگهلى کورد ئه‌نجامى دا کیمیابارانکردنى شارى هه‌له‌بجه بوو که ئه‌گه‌ر له کاره‌ساتى هێرۆشیما و کازاکى گهورهترنهبووبێت بچوکترنهبووه."
رەژاک لە لێدوانەکەیدا جەختیش دەکاتەوە کە سەرەڕای ئەو کۆمەڵکوژیە ئێستا هەڵيبجە بۆتە سمبۆلی ئاشتی لە جیهان، لەبەردەوامی لێدوانەکەیدا رەژاک دەڵێت: "دوای ڕووخانی ڕ‌ژێمى به‌عس، سیاسه‌تى قڕکردن و تواندنەوەی گه‌لى کورد له سه‌رده‌ستى ده‌یان ده‌وڵه‌ت و هێزى تر درێژه‌ی هەبووە، کە پاشکۆی هه‌مان سیسته‌م و ئەقڵیەتی ڕ‌ژێمى به‌عسن، بەڵام وەک هەمیشە گه‌لى کورد به تێکۆشانى له مێژینه‌ى خۆى پیلانى هه‌موو هێزێکى داگیرکه‌رانی پوچ کردۆتەوە، ئەمڕۆش دەبینین کە ئەو ڕژێـم و ئەقڵیەتانە یەک بەدوای یەک هەڵدەوەشێنەوە و کۆتای‌یان پێدێت، کاتێک ڕژێمی بەعس کیمیابارانی هەڵەبجەی کرد حسابی ئەوەی دەکرد کە جارێکی‌تر لق و پۆپەی سەوز نابێتەوە، بەڵام دەبینین کە هەڵەبجە بۆتە سەمبۆل و نمونەی ئاشتی لە جیهاندا."
رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (رەژاک) لە کۆتاییدا بەڵێنی تێکۆشان و بەردوام کردنی ڕێبازی شەهیدان دووپات دەکاتەوە، بەڵێن دەدات تا تاوانباران بە سزای خۆیان نەگەن کۆڵ نەدەین.
(ش ب)