پۆلیسی تورک لە ناوەڕاستی شاری ئێلهـ دوو ژن دەکوژێت

07:55

ژنها

ئێلهـ- شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی (ئایدنلک ئەڤلەر) لە ناوەندی شاری ئێلهـ(باتمان)ی باکوری کوردستان، پۆلیسی تورک دوو ژنی دایە بەر دەستڕێژی گولـلە و هەردووکیانی کوشت.

بەگوێرەی گێڕانەوەی شاهێدەکانی ئەو ڕووداوە، کاتێک ئەو دوو ژنە بە شەقامی (وەیسەل کارانی) بەشێوەیک زۆر ئاسایی تێپەڕ دەبوون، پۆلیس هەردووکیان دەداتە بەردەستڕێژی گولـلەو یەکێکیان هەر لە شوێن خۆی گیان لەدەست دەدات، ئەوەی تریشیان نزیکەی ٢٠٠ مەتر بەبرینداری ڕادەکێشرێت و دواتر دەدرێتە بەر گولـلە، شایەدحاڵانی ئەو ڕوداوە ڕایانگەیاند کە ماوەی ١٥ خولەک دەنگی تەقە نەبڕاوەتەوە.

دوای ڕووداوەکە ژمارەیەکی زۆر لە پۆلیس و هێزەکانی سوپای تورک لە ناوچەکە کۆبوونەتەوە، دوای ئەوەی پۆلیس پشکنینی لە سەر تەرمی هەردوو ژنەکە کرد، بۆ ناسینەوەیان تەرمەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی شارەکە کراون.

(ش ب)