ژنانی ئامەد: هاتن بۆ نەورۆز خاوەنداری کردنە لە بەرخۆدانی

12:56

ژنها

ئامەد- ژنان لە شاری ئامەد بەنگەوازی لە سەرجەم گەلی کورد دەکەن کە بەشداری نەورۆزی ئامەد ببن و ڕایانگەیاند هاتنی گەلی کورد بۆ نەورۆزی ئامەد خاوەنداری کردنە لە بەرخۆدانی، بۆیە دەبێت هەرکەس ئامادەبێت.

ئامادەکاری نەورۆزی ئەمساڵی ئامەد لە ژێر دروشمی "بەبەرخۆدانی سەردەکەوین" بەردەوامە، ئەو کچانەی کە ئامادەکاری نەورۆز دەکەن بانگەوازیان لە سەرجەم گەلی کورد کرد کە بە گیانی بەرخۆدان بەشداری لە نەورۆزی ئامەد بکەن، بەتایبەیش بانگەوازیان لە ژنان و گەنجان کرد.

بەرفین ئاکتاش خوێنداکار لە زانکۆی دیجلە وتی: "بە گەشکردنی ئاگری نەورۆز وەڵامی ئەو کۆمەڵکوژیانە دەدەینەوە کە لەبەرامبەی گەلی کورد و ژنان بەتایبەت ئەنجامدراون، بۆیە داوادەکەم کە هەموومان بەیەکەوە لە ئامەد نەورۆز پیرۆز بکەین."

هەروەها سەڤیم کایاش ڕایگەیاند: " دەبێ هەرکەس بەبرپرسیارێتیەوە بجوڵێتەوە و خاوەن لە نەورۆزی ئەم ساڵ دەرکەوێت، دەبێت لە نەورۆزی ئەم ساڵدا وەڵامی هەموو هێرشەکانی دەوڵەت بدەیەنەوە کە لە بەرامبەر بە گەلی کورد ئەنجامیان دەدەت."

رۆژین یڵمازیش کچێکی ترە ئامادەکاری نەورۆز دەکات و پێی وایە کە نەورۆزی ئەمساڵ واتایەکی تایبەتی هەیە چونکە گەلی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان ڕووبەڕووی هێرش و کۆمەڵکوژی دەبێتەوە، بۆیە دەڵێت: "لە ڕۆژی نەورۆز چاوەڕونین هەموومان لە مەیدانی بەرخۆدانی یەکبگرینەوە.

هەر یەک لە سەیران ئەجە و دیلان ئەکمەکچی دوو ژنی ناو شاری ئامەدن و بانگەوازیان بۆ گەلی کوردی هەرچوار پارچەی کوردستان ئەوەیە کە ئامەد بەتەنیا نەهێڵن و ڕایانگەیاند کە ئەوان بەبەشداریکردن پیشانی دەدەین کە لایەنگری بەرخۆدانین.

(ش ب)