کوشتنی ژنان لە رۆژھەڵاتی کوردستان زیادی کردووە

10:28

ژنها

ناوەندی هەواڵ- کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت کە ڕێژەی خۆکوشتن و کوژرانی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیادی کردووە، و هەروەها لەماوەی حەفتەیەکدا دوو ژن بەهۆکاری نادیار کوژراون.

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، رێژەی خۆکوژی و کوشتنی ژنان روویی لە زیاد بوونە و ساڵانە بە رێژەیێکی بەرچاو تاوانی لەم جۆرە ئەنجام دەرێن. بەتایبەتیش لە مانگەکانی رابڕودووی ئەمساڵ لە شارەکانی وەک مەریوان، سەقز، مەهاباد، ورمێ و سنە چەندین نموونەی خۆکووژی و کوشتنی ژنان هەر وەها منداڵان رووی داوە. هەرەدوایش لەماوەی حەفتەیکدا دوو ژن لە شارەکانی مەهاباد و دێهلوران، کوژراون و تا ئێستاش هۆکاری کوژرانکانیان بە نادیاری ماوەتەوە.

دوێنێ سێشەمە کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵان بەناوی تارا عەزیز‌پور، خەڵکی شاری مەھاباد لەماڵەکەی بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە، دەوترێت کە ئەو کچي کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، هەروەها ڕۆژی یەکشەمەی ڕابردووش کچێکی گەنجی خەڵکی دێهلوران لەرۆژهەڵاتی کوردستان بە کوژراویی دۆزراوەتە، ماوەیەک بەسەر کوژرانی ئەم کچە گەنجەدا تێپەڕ دەبێت بەڵام تا ئێستاش کارێک بکوژی ئەو کچە وهۆکارەکەی رانەگەیاندروە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆکاری زیادبوونی توندوو تیژی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە هیچ یاسایەکی بەرگریکردن لە ژنان لە یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا نەچەسپاوە و زۆربەی یاساکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لەسەر بنەمایی کۆمەڵگەیەکی پیاوسالار و دژە ژن دارێژراون، ئەمەش دەبن بە هۆکارێک بۆ زیادبوونی توندوتیژی و هەڕەشکرن لە ژیانی ژنان.

بەگوێرەی ئامارەکان لە ئێران ساڵآنە بەسادان ژن دەکوژرێن، هەروەها خۆکوژی ژنان و منداڵانیش بەهۆی فشارەکانی خێزانی و سیاسی زیادی کردوە، بەگوێرەی ئامارەکانی ناوەندی پزیشكی دادوەری ئێران لە ساڵی ڕابردوودا ٤۰٥٥ کەس بووە کە ساڵ بۆ ساڵ رووی لەهەڵکشانە.

(ش ب)