لە ئامەد کۆمەڵکوژیەکیتر ئەنجامدرا

13:44

ژنها

ئامەد- پۆلیسی تورک ماوەی سێ رۆژە ناوچەی ڕێزان-ی شاری ئامەدی گەمارۆ داوە و بە هەموو جۆرە چەکێک هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتیان، ئەمڕۆش لە تۆڕ کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاکرایەوە کە سێ هاوڵاتی بە شێوەیەکی نامرۆڤانە کۆمەڵکوژ کراون.

پۆلیسی دەوڵەتی تورک ماوەی سێ ڕۆژە بەبەردەوامی هێرشی سەر ناوچەی ڕێزان(باغلەر) ی سەر بە ئامەدی باکوری کوردستان دەکات و هەموو جۆرە چەکێکیش بەکار دێنێت. لە ئەنجامی ئەو هێرشانە تا ئێستا نازانرێت ئاخۆ چەند هاوڵاتی شەهید یان بریندار بوونە، لە لایەکیترەوە ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا وێنەی سێ هاوڵاتی بڵاو کرایەوەکە لە گەڕەکی "کاینارتەپە"ی ناوچەکە بەشێوەیەک نامرۆڤانە لەلایەن پۆلیس کۆمەڵکوژ کراون.

بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان ناوی دوو لەو هاوڵاتیانەی کە شەهید کراون بەم شێوەیەیە؛ (عومەر ئاڵتون و بەدرەدین تورگول) ناسنامەی کەسی سێیەمیش هێشتا نەزانراوە.

(ش ب)