مەراسیمی شکۆداری یادی هەڵەبجەو جەژنی نەورۆز لە دێولان

15:33

ژنها

سنە- مەراسیمی بەشکۆی یادی شەهیدانی کیمیا بارانی هەڵەبجەو هەروەها پێشوازی جەژنی نەورۆز لە شارۆچکەی دێولانی سنە بەڕێوەچوو کە ژمارەیەکی بەرچاوی ژنان، کچان و هاوڵاتیانی لەم بۆنەیەدا بەیەک گەیاند.

مەراسیمەکە دوێنێ ١٦ / ٣ / ٢٠١٦ بۆ بەرز ڕاگرتنی شەهیدانی هەڵەبجەو پێشوازی جەژنی نەورۆز لە شارۆچکەی دێولای پارێزگای سنە بەڕێووە چوو. سەرەتا لەم یادەدا سوهەیلا محەمەدی بۆ شەهیدانی هەڵەبجەو گەورەیی نەورۆز شیعرێکی خوێندەوە، دواتر هونەرمەند عادل نادر( کەلهوڕێ) گۆرانیەکی تایبەتی بۆ بەخێرهاتنی دایکی شەهید ئاگرین لەیلاخ لەگەڵ چریکەی گروپی میوزیکدا پێشکەش کرد.

لە بەردەوامی یادەوەری و ئاهەنگەکەدا یەکەمین ئاگری نەورۆزی شارۆچکەی دێولان لەلایەن کوڕ و کچێکەوە هەڵکراو ئامادەبووان بەجۆش و خرۆش بەشداری شادی و هەڵپەڕکێ بوون.

(ش ب)