سیسته‌می باکوری سوریا فیدرال پەسنکرا
15:57
ژنها
ڕمێلان- به‌ڵگه‌ی سیسته‌می نوێ و دیموکراتیک و هاوبه‌شی رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا له‌لایه‌ن به‌شداربوووانی کۆبوونه‌وه‌ی رمێلان-ه‌وه ئه‌رێ کرا.
خۆبەڕێوەبەرى کانتۆنەکانى ڕۆژئاوا ئەمڕۆ ١٧ى ئازارى ٢٠١٦ لە دواى بەستنى کۆنگرە و دەنگدان لە سەر پرۆسەکە، دروستکردنى هەرێمێکى فیدراڵیان ڕاگەیاند لە هەر سێ کانتۆنەکانى جەزیرە و کوبانێ و عەفرین بە ناوى " هەرێمى باکوورى سوریا".
کۆبوونه‌وه‌ی رمێلان، که به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن له‌سه‌ر جۆری سیسته‌می به‌رێوه‌به‌ری رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا له‌دووە‌مین رۆژی خۆیدا به‌رده‌وامه و ره‌شنوسی به‌ڵگه‌ی سیسته‌می نوێ و دیموکراتیک و هاوبه‌ش بۆ رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا که‌دوێنێ له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆی له‌سه‌رکرا، له‌لایه‌ن به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه‌که‌وه پاش ده‌نگدان په‌سه‌ند کرا و بوو به‌بڕیار.
پاش ئه‌رێ کردنی به‌ڵگه‌ی سیسته‌می نوێ به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه‌که پشویاندا و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامنامه گفتوگۆ بکرێت و به‌یاننامه‌یه‌ک بڵاوبکرێته‌وه.
(ش ب)