"بە گەشکردنی ئاگر وەڵامی بڕیاری قەدەغەکردنی نەورۆز دەدەینەوە"
08:19
فیلیز زەیرەک/ژنها
ئەدانا- لە بەرامبەر بڕیاری قەدەغەکردنی نەورۆزی شاری ئەدانا، کە چاوەڕوان دەکرا زۆر بە گەرمی و بەبەشداری جەماوەرێکی زۆر پیرۆز بکرێت، پێکهاتە و ئەندامانی KJA لە شارەکە ڕادەگەیەنن کە ئەوان هیچ قەدەغەیەک ناناس و بانگەوازی بەشداری کردنی زیاتر لە سالانی ڕابردوو لە لە گەلی کورد دەکەن.
ئەندامانی کۆنگرەی ژنانی ئازاد KJA ڕایانگەیاند کە ئەوان سەرەڕای هەموو قەدەغەیەک، دەڕژێنە شەقامەکان و نەورۆز بە جۆشەوە پیرۆز دەکەن، هەر یەک لە سەلما ئیرماک پەڕلەمانتاری هەدەپەی شاری شرناخ، مەرال دانیش بەشتاش پەڕلەمانتاری ئەدانا، علی کەنعان ئۆغلو ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەدەپە و هونەرمەندان و گروپی گۆرانی و مۆسیقای پەل و خولی منداڵانی ئارین میرکان، داوایان لە هاوڵاتیان کرد کە لە ٢٠-٣-٢٠١٦ لە کاتژمێر ١٠:٠٠٠-ی سەر لەبەیانی لە سەیهان ئامادەبن بۆ پیرۆز کردنی جەژنی نەورۆز.
لەو بارەیەوە سەڤەن ئوزن، بەرپرسی ئادانای کۆنگرەی ژنانی ئازاد، ڕایگەیاند، ئاگری ئازادی ئەمساڵی نەورۆزی مژدەی بەهار، بە گیانی ئەو ژنانەی تا دوا هەناسە تێکۆشان و سەرجەم شەهیدانی خۆبەڕێوەبەری دەکەینەوە. ئەم نەورۆزە دەکەینە دیاری هەموو ئەو ژنانەی کە بێڕێزی بە تەرمی پیرۆزیان کراوە، هەربۆیە بەتایبەتیش بانگەوازی بۆ ژنان دەکەین کە ڕۆژی نەورۆز بێنە مەیدان و نەورۆز بە ئاگر پیرۆز بکەین."
هەرەوەها گولسەرەن تورال، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلانی ئادانا ڕایگەیاند، کە ئەوان بڕیاری قەدەغەی سەر نەورۆز بە هیچ شێوەیەک ڕەچاو ناکەن، ناوبراو وتی: ڕۆژی ٢٠-ی مارس دەکەیەن ڕۆژی سەرکەوتن، ئێمە وەک هەدەپە و بەتایبەتیش وەک ژنان بە گەش کردنی ئاگری نەورۆز وەلامی بڕیارەکانی دەوڵەت دەدەینەوە، دەیانەوێت بەو بڕیارەیان بیسەپێنن کە ئیتر گەلی کورد نەورۆز پیرۆز ناکات و توانای تێکۆشانی نەماوە و لە ژێرزەمینەکاندا کۆمەڵکوژمان کردن، بۆیە دەبێت هەر کەس لەو ڕۆژەدا بۆ خاوەنداری کردن لە نرخە پیرۆزەکانمان، لە مەیدان بێت. "
(ش ب)