"قەدەغەکردنی نەورۆز واتای شەڕە بۆ ئێمەی ژنان"

10:20

گولان بۆتان- ڕۆژدا سەرحەد/ژنها

حەسەکە- فەرماندەی کەتیبەی شەهید سەرکانی 'مالاکاپا' و شەرڤانی پارتی کۆمۆنۆسیست لە ڕۆژئاوای کوردستان، ڕایدەگەیەنێت کە لە سەروبەندی سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکاندا فاشیزم بەرامبەر بە بەرخۆدانی گەل شکست دێنێت و دەڕوخێت.


هێڤی ساریا، فەرماندەی کەتیبەی شەهید سەرکانی 'مالاکاپا' و شەرڤانی پارتی کۆمۆنۆسیست لە ڕۆژئاوای کوردستان، سەبارەت بە چەند مژاری پەیوەست بە بەرگری کردن و بەرخۆدانی گەل لە نەورۆزی ئەمساڵدا بۆ ژنها دوا و سەرەتا دامەزراندنی یەکێتی بزوتنەوەی شۆڕشگڕی گەلانی پیرۆز کرد کە ١٢ی ئەم مانگە دامەزرا، هێڤی ڕایگەیاند: یەکێتی بزوتنەوەی شۆڕشگڕی گەلان، سمبۆلی ئیرادەیەی یەکگرتوویی گەلانە، گیانی ئەو شۆڕشگێڕانەیە کە بێ ئێوەی سنور بناسن لە ڕۆژئاوا شەهید بوون."


فەرماندەی کەتیبەی شەهید سەرکانی 'مالاکاپا' وتی: "گەلی کورد لە هەر نەورۆزێکدا سەرکەوتنێکی بەدەست خستووە، نەورۆز سمبۆلی بەرخۆدان ڕاپەڕینی گەلانی ژێردەستە لە بەرامبەر زوڵم، ڕۆژێک هەر دێت کە گەلی کورد لە سەر خاکێکی ئازاد نەورۆزی پیرۆز بکات ئەو ڕۆژەش نزیکە، بەتایبەت لەم ساڵانەی دواییدا ڕوداوگەلێک ڕوویاندا کە ڕێگەی لە بەردەم قۆناغێکی نوێ کردەوە، ڕزگاری گەلانی وەک کورد، تورک، عەرەب و سریانی لە زوڵمی داعش، هەروەها ئەو یەکێتیەتی لە نێوان گەلاندا دروستبووە، کۆتایی بە فاشیزم دێنێت، نەورۆزیش واتا ئیرادەی ئازادی گەلان کە بە درێژایی مێژوو شەڕی لە پێناو کراوە، هەربۆیە کەس ناتوانێت شکست بە ئیرادەی ئازادی گەلان بێنێت."


هێڤی ساریا جەختی کردوە کە گەلی کورد لە باکوری کوردستان سەردەمێکە لەبەرامبەر سیستەمی بەڕێوەبردنی دەسەڵات و ئەقڵیەتەکەی تێدەکۆشێت ناوبراو وتیشی: "ڕاستی دەوڵەتی تورک و ئەقڵیەتی فاشیزم بەودواییانە زۆر بە ئاشکرایی بینرا، بەرخۆدانی شۆڕشی باکوری کوردستان پەیامی ئازادی و ئاشتی پێیە بۆ هەموو جیهان، پەیامێکە ئیرادەی ئازادی گەلانی پێیە. چۆن ڕۆژئاوی کوردستان بە ئیرادەی ئازاد و خوێنی شەهیدان ئازاد بوو باکوری کوردستانیش هەمان داهاتووی هەیە."


هێڤی ساریا، فەرماندەی کەتیبەی شەهید سەرکانی 'مالاکاپا' و شەرڤانی پارتی کۆمۆنۆسیست لە ڕۆژئاوای کوردستان لە کۆتاییشدا گرنگی شۆڕشی ژنانی بیرخستەوە و وتی: "شۆڕش و شەڕی ڕۆژئاوا بە پێشەنگی شۆشی ژنان بەم ئاستە گەیشت، ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان بوون بەناسنامەی هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەسەدان ژنی وەک؛ (زیلان، بێریتان، یاسەمین، ئارین میراکان، ساریا ئۆزگور، ئاڤاشین، نەوال و گونێش) بەر لە وتە بە پراکتیک سەلماندوویانە کە ژنان دەتوانن چ ئەفسانەیەک بئافرێین، نەورۆز واتا گیانی ئەو ژنە شەهیدانە، بۆیە قەدەغە کردنی نەورۆ واتای هەڵگیرسانی شەڕێکیترە بۆ ئێمەی ژنان."

(ش ب)