"خاوەنداری لە ناو و تێکۆشانی کچەکانم دەکەم"
11:27
ژنها
شرناخ – بێریڤان ئەو دایکەی دوو کچی ناو نا بیشەنگ و یەکیانن لە نەورۆزی ١٩٩٢ ئەویتریشیان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە شڕێکی دژ بە چەتەکانی داعش گیانی بەخت کرد، ئەمجارە بێریڤان ناوی نەوەکەی ناوە بیشەنگ و دەڵێت؛ خاوەنداری لە ناو و تێکۆشانی کچەکانم دەکەم.
لە نەورۆزی ساڵی ١٩٩٢ هێزەکانی دەوڵەتی تورک، 'بیشەنگ ئانک'یان لە ناو پیرۆزباییەکانی نەورۆزدا دەستگیرکرد و دواتر لە ژێر ئەشکەنجەدا کوشتیان، بیشەنگ ئانک (دەریا بۆتان) ساڵی ٢٠١٤ کە خوشکی بوو سالی ڕابردوو لە ناو ڕیزکانی یەپەژەدا لە شارۆچکەی جەزعا-ی ڕۆژئاوای کوردستان لە شەڕێکی دژ بە چەتەکانی داعش گیانی لە دەستدا، دایکی ئەو دوو کچە تێکۆشەرە رادەگەینێت کە بۆ بەردەوامیدان بەڕێبازی کچەکانی بە گڕکدردنی ئاگر نەرۆز پیرۆز دەکات.
بێریڤان دایکی ئەو دوو کچە شەهیدە وتی: "دوای ئەوەی لە نەورۆزی ١٩٩٢دا بیشەنگیان بە دڕندەترین شێوە شەهید لێ کردم، ناوی کچەکێکی ترم نا بیشەنگ، بیشەنگیش لەناوماندا زۆر خۆشەویست بوو، بیشەنگ حەزی لە ژیانێکی ئازاد بوو، بۆیە هەر ڕۆژ دەیگوت دەبمە گەریلا و بۆ کوردستان تێدەکۆشم، کاتێک کۆچەریمان دەکرد لە بناری شاخی هەرەکۆڵ بەردەوام دەچوو بۆ لای هەڤالان و دەچوو بۆ سەر گۆڕستانی شەهیدان، تا ئەو ڕۆژەی چوو نەگەڕایەوە، کێو بە کێو بۆی دەگەڕام تا تەنها جارێک لە ئامێزی بگرم، بەڵام لە دڵمدا بوو بە برینێک و نەمدۆزیەوە، تا ساڵی ٢٠١٤ بیستم کە لە ڕٶژئاو شەهید بووە."
دایکی بیشەنگ وتیشی: "دوو کچم ناونا بیشەنگ پێشکەشم کردن بە شۆڕشی نەتەوەی کوردستان، ئەم جارەش ناوی نەوەکەم ناوە بیشەنگ، من دایکم و ئاونیشم زۆر خۆش دەویست بۆیە خاوەنداری لە ناو و تێکۆشانیان دەکەم."
خەلیل چاکاری باوکیشیان کە ساڵانێکە یادگاری کچەکانی دەگێڕێتەوە و وەک خۆی دەڵێت بەبیرەوەری کچەکانی دەژیت، خەلیل چاکار بەوشێوەیە باسی بیشەنگەکانی خۆی بۆ کردین: "ژیانێکی تێکەڵ بە کۆچەری(ڕەوەندی)مان هەیە، کچەکانم کچی شاخی هەرەکۆڵ بوون و وەک هەرەکۆڵیش ئازا و خۆڕاگر بوون، کاتێک کچەکەم لە بناری هەرەکۆل شەکی گەریلاکانی دەکردە شان دەمزانی کە کچەکەم دەبێتە کچی نیشتیمان."
(ش ب)