کۆنفرانسی جیهانی ژنان کۆتایی هات
13:51
ژنها
کاتماندۆ- دووه‌مین کۆنفرانسی جیهانی ژنان، کۆتایی هات و لە کۆنفرانسەکەدا ڕاگەیاندرا کە ده‌بێت پشتگیری به‌رخۆدانی ژنانی رۆژئاوا، فه‌له‌ستین، نیپاڵ و فیلیپین بکرێت.
دووه‌مین کۆنفرانسی جیهانی ژنان کە ١٣-ی ئەم مانگە دەستی پێ‌کرد، ئەمڕۆ دوای پەسندکردنی بڕیارەکان کۆتایی هات و لە ئەنجامنامەکەیدا شوێنێکی دیار دەداتە ژنانی کورد و چەند بڕیارێکی گرنگی سەبارەت بە ژنانی جیهان ڕاگەیاند.
کۆنفرانسی جیهانی ژنان چەند بڕیارێکی گرنگ لە سەبارەت بە دۆخی ژنانی کوردستان دەگرێت:
- کۆنفرانسی جیهانی ژنان پشتگیری بەرخۆدانی گەلی باکوری کوردستان دەکات و تیرۆری دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکات کە هاوڵاتیان و ژنانی پێشەنگ بەتایبەت دەکاتە ئامانج و کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدات.
- له‌کۆنفرانسه‌که‌دا بڕیاردرا شاندێکی کۆنفرانسه‌که بچنه باکوری کوردستان، ره‌وشی ژنان که رووبه‌رووی کۆمه‌ڵکوژی حکومه‌تی تورک ده‌بنه‌وه لێکۆڵین بکات، راپۆرت ئاماده بکات و بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی ره‌وانه‌بکات، هه‌روه‌ها ئه‌و شانده داوا بکات، تورکیا له‌دادگای مافی مرۆڤ دادگایی بکرێت.
- کۆنفرانسه‌که‌دا نوێنه‌ری شاندی رۆژئاوای کوردستان ره‌وه‌ند خه‌له‌ف، پێشنیاریکرد که ده‌رباره‌ی ئایدیۆلۆژی و ئازادی ژن و چۆنیه‌تی وه‌رچه‌رخانی تێکۆشانی ژنان له‌به‌رامبه‌ر زوڵم و زۆرداری، تێکۆشانێکی هه‌میشه‌یی سمینارێک پێشکه‌شبکرێت و پێشنیاره‌که‌ش به‌گشتی له‌کۆنفرانسه‌که‌دا په‌سه‌ند کرا و بوو بەبڕیار، هەروەها ژنان هێرش و ئەقڵیەتی داعش و هاوکارانی ئیدانە دەکات
- کۆنفرانسی جیهانی ژنان پشتگیری لە هەموو گیراوانی سیاسی ژن لە ئێران بەتایبەتیش زەینەب جەلالیان دەکات و داوای ئازادکردنیان دەکات.
- کۆنفرانسی جیهانی ژنان لە هەموو ڕوێکەوە پشتگیری بەرخۆدانی ژنان بکرێت، بەتایبەتیش ژنان لە (کوردستان، فه‌له‌ستین، نیپاڵ و فیلیپین).
(ش ب)