ئێڤار ئیبراهیم سیستەمی فیدڕاڵی ڕۆژئاوا پیرۆز دەکات
14:19
ژنها
سلێمانی- سەرۆکی لیژنەی داکۆکیکار لە مافی ئافرەتانی پەرلەمانی هه‌رێمی کوردستان، پیرۆزبایی په‌سه‌ندکردنی سیستەمی فیدڕاڵی بۆ رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا ده‌کات و هه‌ڵبژاردنی هه‌دیه یوسف، وه‌ک هاوسه‌رۆک به گرنگ ناوده‌بات.
ئێڤار ئیبراهیم، سەرۆکی لیژنەی داکۆکیکار لە مافی ئافرەتانی پەرلەمانی هه‌رێمی کوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێکدا دا خۆشحاڵی خۆی نیشانده‌دات به دامه‌زراندنی هه‌رێمی فیدراڵی له رۆژئاوی کوردستان و باکوری سوریا و پیرۆزبایی له خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستان دربڕی و هه‌دیه یوسف، هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی یه‌کێتی فیدراڵیدی دیموکراتی ده‌کات.
ئێڤار، ده‌شڵێت:" راگەیاندنی سیستەمی فیدراڵی بۆ رۆژئاوا ئەزموون و سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ کورد لە قۆناغێکی ھەستیاردا سەرکەوتنێکی دیکەیان خستە سەر سەرکەوتنەکانی تر"
هه‌روه‌ها ناوبراو، ده‌ڵێت:" داوا دەکەم کە ھەرێمی کوردستان لە باشور پشتگیریی بکات بۆ ئەوەی ئەو ئەزمونە سەرکەوتوبێت و یەکڕیزی و یەکگرتوویی کوردانیش بە کردەوە بسەلمێنرێت لە ھەرچوار پارچەی کوردستان و پێکەوە خەبات بکەین بۆ بەدیھێنانی مافی کوردان و پێشخستنی دۆزی کورد لە جیھان و ناوچەکە".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئاماژه به‌گرنگی هه‌ڵبژاردنی ژنێک ده‌کات وه‌ک هاوسه‌رۆک و ده‌ڵێت:" ھەڵبژاردنی ژنێکیش بۆ ھاوسەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی ئەنجومەنەکە وەک ژن ھەنگاوێکی باشە و گرنگی تایبەتی خۆی ھەیە، ھیوادارم ئەو ئەزمون و سیستەمی ھاوسەرۆکایەتی کە لە باکور و رۆژئاوا پەیڕەودەکرێت بگوازرێتەوە بۆ پارچەکانی تری کوردستان و جێبەجێ بکرێت، چونکە ژنان بنچینەی سەرکەوتن و گۆڕانکاریەکانن لە کۆمەڵگادا".
هه‌روه‌ها، ئێڤار ئیبراهیم، ده‌ڵێت:" سەربەخۆی رۆژئاوا سەلمێنەری ئەوەیە لە رۆژئاوا کورد ئیرادەیەکی سیاسی بەھێزی ھەیە و ژنانیش وەک چۆن لە رووی سەربازییەوە لە جەنگ و رووبەڕووبونەوەیان لەگەڵ گروپی تیرۆریستی داعش لەگەڵ پیاوان لە یەک سەنگەردا بوون ئاواش لە بەڕێوەبردنی وڵات و کارگێڕی و ئیداری و بڕیاردان و پلان و ستراتیژ بەشدارن و دەتوانن پۆستی باڵا بەڕێوەببەن".
(ش ب)