پیرۆزکردنی سیستەمی فیدرالی ڕۆژئاوا لە کامپی باریکە

09:40

ژنها

سلێمانی- به‌بۆنه‌ی راگه‌یاندنی فدرالیزمی دیموکراتیکی رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا ئه‌مڕۆ کاتژمێر، سێ پاش نیوه‌ڕۆ، دانیشتوانی که‌مپی باریکه‌ که‌ هه‌موویان خه‌ڵکی شاره‌کانی رۆژئاوای کوردستانن به‌ئاهه‌نگێک راگه‌یاندنی فدرالیزمی دیموکراتیکیان پیرۆز کرد.

دوای ڕاگەیاندنی سیستەمی فیدرالیزم بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا لە هەرچوارپارچەی کوردستان و زۆر شوێننی جیهان ئەو سیستەمە نوێیە بە ئاهەنگ و چالاکی جۆراو جۆر پیرۆز دەکرێت، دوانیوەڕۆی دوێنێش لە کامپی باریکەی پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستان، لە شاری سلێمانی بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا.

به‌شداربووانی ئاهه‌نگه‌که‌، به‌دروشمی، بژی سه‌رۆک ئاپۆ، بژی به‌رخۆدانی رۆژئاوای کوردستان، بژی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ و به‌هه‌ڵگرتنی ئاڵاکانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ و قه‌سه‌ده‌ راگه‌یاندنی فدرالیزمی دیموکراتیکیان له‌تێکۆشه‌رانی رێگای ئازادی و پێکه‌وه‌ژیانی گه‌لان و شه‌هیدانی کوردستان، قه‌سه‌ده‌، گه‌لی کورد و پێکه‌وه‌ژیانی گه‌لانیان پیرۆز کرد.

له‌مه‌راسیمه‌که‌دا، نوێنه‌ری کۆنگره‌ی ستار، نۆژین یوسف ئاخاوت و راگه‌یاندنی فدرالیزمی دیموکراتیکی له‌خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، تێکۆشه‌رانی رێگای ئازادی کوردستان و پێکه‌وه‌ژیانی گه‌لان و گه‌لی کورد به‌گشتی و رۆژئاوای کوردستان کرد و وتی؛ راگه‌یاندنی فدرالیزمی دیموکراتیک، خۆی له‌خۆیدا به‌واتای پارچه‌کردنی سوریا نیه‌، به‌ڵکو مۆدیلی فدرالیزمی دیموکراتیک به‌واتای یه‌کگرتوویی و به‌هێزی زیاتری سوریا دێت، ئێدی هه‌موو گه‌لانی نێو سوریا ده‌توانن به‌ئیراده‌ی خۆیانه‌وه‌، خۆیان به‌رێوه‌ ببه‌ن.

له‌ئاهه‌نگی پیرۆزبایی فدرالیزمی دیموکراتیکی رۆژئاوا، تیپی هه‌ڵپه‌ڕکێ عه‌ربه‌ت به‌شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێ ئاهه‌نگه‌که‌یان رازانده‌وه‌.

(ش ب)