"نەورۆزی ئەم ساڵ مژده‌ی ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیانی ڕاگه‌یاند له‌هه‌رێمێکی فیدراڵیدا"
09:44
ژنها
سلێمانی- پەروین عەزیز ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت کە هیچ کاتێک گه‌لی کورد سه‌ری له‌به‌رامبه‌ر نه‌یارانی نزم نه‌کردوه و نه‌ورۆزی وه‌ک جه‌ژنی سوربوون له سه‌رداواکانی خۆی زانیووه.
پەروین عەزیز ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان (کەنەکە)، سەبارەت بە گرنگی نەورۆزی ئەمساڵ بۆ گەلی کورد و بڕیاری قەدەغەکردنی نەورۆز لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە چەند شارێکی باکوری کوردستان بۆ ژنها دوا، پەروین عەزیز سەرەتا جەژنی نەورۆزی لە هەموو گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان پیرۆز کرد و ڕایگەیاند: "نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی باکوری کوردستان، نه‌ورۆزی به‌رخودان و سوربوونەوەیە له‌سه‌ر مافی ڕه‌وای گه‌لی کوردی سته‌م لێکراو."
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە سەرنجی ڕاکێشایە سەر واتا و گرنگی نەورۆز بۆ گەلی کورد و وتی: "جه‌ژنی نه‌ورۆز جه‌ژنێکی مێژوییه‌و سه‌دان ساڵه به‌شێوازی جۆراوجۆرله‌هه‌مو بارودۆخێکی سیاسی وئابوریدا بریتی بووه له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیمای نه‌ته‌وه‌یی کوردان گه‌رچی هه‌مان کات وسات سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ژیانه‌وه‌ی سروشته و زۆر گەلی تریش نه‌ورۆز به‌ڕۆژێکی پیرۆز و واتادار ده‌زانن به‌ڵام بۆ گەلی کورد هه‌مووکات زه‌نگی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی داخوازیه‌کانی خه‌ڵک بووه ده‌رهه‌ق به‌ده‌سه‌ڵاتداران."
پەروین عەزیز جەختیشی کردەوە: "هیچ کات گه‌لی کورد سه‌ری خۆی له‌به‌رامبه‌ر نه‌یارانی نزم نه‌کردوه ونه‌ورۆزی وه‌ک جه‌ژنی سوربون له‌سه‌رداواکانی خۆی زانیوه, ئه‌مساڵ نه‌ورۆز پڕواتاتره به‌تایبه‌تی له‌ڕۆژئاواو باکوری کوردستان له‌کاتێکدا وه‌ک به‌رهه‌می به‌رخۆدان‌و خوێنی شه‌هیدان ڕۆژئاوای کوردستان نه‌ورۆزانه‌ی به‌خشیه سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی و مژده‌ی ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیانی ڕاگه‌یاند له‌هه‌رێمێکی فیدراڵیدا."
پەروین عەزیز، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان (کەنەکە)، لە کۆتایشدا وتی: "نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی باکوری کوردستان، نه‌ورۆزی به‌رخودان و سوربونه‌له‌سه‌رمافی ڕه‌وای گه‌لی کوردی سته‌م لێکراو و به‌رهه‌مداربوونی خوێنی شه‌هیدان وپتەوترکردنی خه‌باتی نه‌پساوه‌ی ئه‌و هه‌زاره‌ها کچ و کوڕه زیندانیه‌یه، گه‌لی باکور ئه‌مساڵ به‌جۆشتر له‌ساڵان نه‌ورۆز پیرۆزده‌کات و وه‌ک ڕێگایه‌کی خه‌باتی مه‌ده‌نی بۆسوربوون له‌سه‌رمافه ڕه‌واکانی که‌ته‌نها به‌ئیراده‌ی گه‌ل و به‌بڕیاری خۆیان ده‌توانن مێژوی ڕاسته‌قینه بنوسنه‌وه".
(ش ب)