یوسرا رەجەب: سیستەمێکی دیموکراتی و ئەزمونی هاوسەرۆکایەتی تا کە چارەسەریە
09:48
ژنها
کەلار- یوسرا رەجەب هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە هەرێمی گەرمیان ڕایگەیاند کە تەڤگەری کۆمەڵگەی ئازادی بە سیستەمی بەرێوەبردنی دیموکراتی و ئەزمونی هاوسەرۆکایەتی کۆتایی بە هەموو ئەو سیاسەتانە دێنێت کە لە کەسێتی ژنان و کۆمەڵگەدا لە سەر دەڤەری گەرمیان بەڕێوە دەبرێن.
دوابه‌دوای زنجیره کۆنفرانسه‌کانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان له هه‌رێمه‌کانی ڕانیه، سلێمانی، که‌رکوک، هه‌ولێر دوێنێش هەینی ١٨-٣-٢٠١٦ ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان یەکەمین کۆنفرانسی هه‌رێمی گه‌رمیانی له شارۆچکه‌ی که‌لار ئەنجامدا، کۆنفرانسەکە به به‌شداری زیاتر له 150 که‌س له نه‌ته‌وه جیاوه‌زه‌کان و ئه‌ندامانی ته‌ڤگه‌ر ئازادی له شاره‌کانی ( دوز خورماتوو، کفری، که‌لار، رزگاری، خانه‌قین، مه‌نده‌لی) و بە ئامادە بوونی ژماره‌یه‌ک میوان، بەڕێوەچوو.
له کۆنفرانسه‌که‌دا، ٢٢ کەس بۆ ئەنجومەنی هەرێمی گەرمیان هەڵبژێردران و هەروەها هەریەکە لە یوسرا ره‌جه‌ب و هاوڕێ جه‌بار وه‌کو هاوسه‌رۆکانی هه‌رێمی گه‌رمیانی ته‌ڤگه‌ری کۆمەڵگەی ئازادی هه‌ڵبژێردران. لە بارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە و ئەو خاڵە سەرەکیانەی گفتوگۆیان لە بارەوە کراوە، هەروەها لە سەر بەرنامەی داهاتووی تەڤگەری کۆمەڵەگەی ئازادی لە دەڤەری گەرمیان، یوسرا رەجەب هاوسەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی هه‌رێمی گه‌رمیانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمەڵگە بۆ ژنها دواو ڕایگەیاند: "لەبەرامبەر هەموو قەیرانە دروستکراوەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش ئەو سیاسەتەی سەر دەڤەری گەرمیان بەڕێوە دەبرێت، سیستەمێکی دیموکراتی و ئەزمونی هاوسەرۆکایەتی تا کە چارەسەریە."
"کۆنفرانس لە کەشوهەوایەکی زۆر دیموکراتی بەڕێوەچوو"
یوسرا رەجەب سەبارەت بە چۆنێتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە وتی: "لەکۆنفرانسەکەدا دوای خوێندنەوەی ڕاپۆرت و ڕەشنوسی تەڤگەر، گفتوگۆیەکی تێروتەسەل لە سەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتیش ئەوەمان خستەڕوو کە دەستێک لە پشت ئەو قەیرانانەوەیە کە لە هەرێمی کورستان دروست کراون، ئامانجیشیان لەو قەیرانانە ئەوەیە کە گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی لە بیر خەڵک ببەنەوە، هەروەها گفتوگۆ سەر چەندین مژاری تری تایبەت بە دەڤەری گەرمیان و چۆنیەتی بونیادنانی سیستەمێک لەم دەڤەرە کرا، کە سەرجەم پێکهاتەکان بتوانن تیایدا خاوەن ڕۆڵ و پێگەی خۆیان بن، کۆنفرانسەکەمان لە کەشوهەوایەکی زۆر دیموکراتیدا بەڕێوەچوو."
یوسرا رەجەب باسی لە گرنگی پێکەوە ژیانی هەموو پێکهاتەکانی دەڤەری گەرمیان کرد و جەختیشی کردوە: "دەڤەری گەرمیان دەڤەرێکی فرە نەتەوە و ئایین و کەلتورە، ئەوەی لە کۆنفرانسەکەشدا سەرنج ڕاکێش و گرنگ بوو کۆبوونەوەی هەموو پێکهاتەکان بوو لە ژێر دروشمی بەڵێ بۆ پێکەوە ژیانی گەلان، چونکە ئەو سیاسەتەی کە تا ئێستاش لە سەر ئەم دەڤەرە بەڕێوەدەبرێت سیاسەتێکی پاوانخوازی و دوورە لە بەرژەوەندی پێکهاتەکان و بریتی بووە لە قوڵکردنەوەی ناکۆکی لە نێوان پێکهاتەکاندا."
"تێدەکۆشین بۆ پێشخستنی چەمکی پاراستنی جەوهەری"
ناوبراو ڕاشیگەیاند کە لە کۆنفرانسەکەدا چەندین بڕیاری گرنگ دراون و هەندێک لەو بڕیارە گرنگانەی کە پەیوەستن بە کۆمەڵگە و بەتایبەتیش پتەوکردنی پێگەی ژنان لە ناو خەبات و تێکۆشان‌دا بەو شێوەیە رادەگەیەنێت: "یەکێک لە بڕیارەکانمان ئەوەیە کە کاربکەین بۆ تێپەڕاندنی دۆخی ئێستای سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی، لە ناوچەکەدا، سیستەمی دیموکراتی و پێکەوە ژیانیش بە پراکتیک بکەین، هەروەها یەکێک لە بڕیارە گرنگەکانمان ئەوەیە کە کار لە سەر سامانە سروشتیەکان بکەین، چونکە وەک دەبینین لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ وە کەرتی کشتوکاڵ لە ئەنجامی سیاسەتی ناتەندروستانە پشتگوێ خراوە."
هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی لە گەرمیان ئاماژەشی بە گرنگی پێشخستنی سیستەمێکی بەرگری کردەوە لە دۆخی ئێستادا و دووپاتیشی کردەوە: "تێده‌کۆشین بۆ پێشخستنی چه‌مکی پاراستنی جه‌وهه‌ری، تا ئه‌و کاته‌ی هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگە به پێشه‌نگایه‌تی ژنان و گه‌نجان هۆشیار بکه‌ینه‌وه، بۆ دابینکردنی پاراستنی کۆمه‌ڵگا و بونیادنانی سیسته‌می پاراستنی جه‌وهه‌ری بۆ هه‌رێمه‌کان. له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و توندوتیژیانه‌ی که له به‌رامبه‌ر ژنان ده‌کرێت له هه‌رێمه‌که‌مان, به هه‌موو هێز و توانامانه‌وه ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه, بۆ ئه‌وه‌ی ژن خۆی بگه‌یه‌نێته ئاستی پێشه‌نگایه‌تی و خۆبه‌ڕێکخستن کردن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌روه‌رده و هۆشیارکردنه‌وه‌ی هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ینه ئامانجمان بۆ دروستکردنی هاوسه‌نگی ڕه‌گه‌زی."
یوسرا ڕەجەب، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگە لە گەرمیان لە کۆتاییشدا بانگەوازی لە سەرجەم ژنان کرد کە لە دەوری سیستەمی دیموکراتی تەڤگەری ئازادی کۆببنەوە و وتی: "لە سایەی سیستەمی حوکمڕانی دژە ژن، ئەقڵیەتی پیاوسالاری باڵی بەسەر دەڤەرەکەماندا کێشاوە، ژنان ئێستا باجی سەرجەم ئاڵۆزیەکان دەدەن، ژنان تاکە هێزن کە دەتوانن زامنی داهاتوویەکی گەش بن بۆ ئەم کۆمەڵگەیە، بۆیە بانگەوازی لە سەرجەم ژنان دەکەم تا بەیەکەوە لەسەر بنەمای جیهانبینی ژینگەپارێزی و یەکسانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد بونیاد بنێین."
(ش ب)