لە مەخمور نەورۆز پیرۆز کرا
11:30
ژنها
مەخمور- لەکەمپی شەهید رۆستەم جودی سەربەشارۆچکەی مەخمور دوێنێ ئێوارە کاتژمێر حەوت گردبونەوە و ڕیپێوانێکی بە مەشخەڵ ئەنجامدرا.
لەمەخموور لەمەراسیمێکدا بەبەشداری هەزاران گەنج و خوێندکار بە رێپێوانێکی بەمەشخەڵ ئاگری نەورۆز کرایەوە.
رێپێوانەکە لە دەوروبەر تا بەردەم خوێندنگەکەی کامپەکە بەردەوام بوو و لەوێش بەجۆش و خرۆشێکی گەورەوە ئاگری نەورۆز لەلایەن هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەل، بنەماڵەی شەهیدەکان و مامۆستایان داگیرسا.
دوای کردنەوەی ئاگری نەورۆز دۆکیۆمێنتارییەک دەربارەی بەرخۆدانی باکوری کوردستان و رێنماییەکانی رێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان نیشاندرا، پاشانیش بەپیرۆزکردنی نەورۆز و ئاهەنگ مەراسیمەکە کۆتاییهات.
ئەمڕۆش مەراسیمی فەرمی پیرۆزکردنی نەورۆز لە مەخمور کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ بەبەشداربوونی دانیشتووانی کەمپەکە و میوانەکان و هونەرمەندان: هیڤدا گۆکەل، بەرهانگ، جوان ئادار و ئۆزلەم باگلایان بەڕێوەدەچێت.
(ش ب)