تەرمی مانکێش بە مەراسیمێکی بە خاکسپێردرا

15:18

ژنها

ئێلهـ- تەرمی مانکێش ئەرگون (ڕۆزا بۆتان) کە لە ١٥ی ئەم مانگەدا لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورک لەشاری ئێلهـ لەگەڵ هاوڕێکەی تیرۆرکرابوو، ئەمڕۆ لەلایەن هەزاران کەس لە شاری ئێلهـ بە مەراسیمێکی بە شکۆ بە خاک سپێردرا.

مارکێش ئەرگۆن ناسراو بە رۆزا بۆتان لەگەڵ هاوڕێکەی لە ١٥-٣-٢٠١٦ لە گەڕەکی ئایدنلارئەڤلەر-ی شارۆچەکی نوسەیبین لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە درانە بەردەستڕێژی گولـلە و تیرۆرکرابوون، دوای چوار ڕۆژ لە تیرۆرکردنیان ئەمڕۆ سەرلەبەیانی تەرمی مانکێش ئەرگۆن لە لایەن هەزاران هاوڵاتی لە شاری ئێلهـ بە خاکسپێردرا.

مەراسیمەکە بەبەشداری نوێنەر و ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکانی باکوری کوردستان و بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی ژنانی ئازاد(کەژا) بەڕێوەچوو، هەروەها بە هەزاران ژن بەشداری مەراسیمەکە بوون و تابووتی ژنی شەهیدیان لە سەر شان هەڵگرت تا گۆڕستان.


مەراسیم بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیان بەختکردوانی ڕێگەی ئازادی بە سرودی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد و دواتر ئایلا ئاکات ئاتا ئەندامی کۆریناسیۆنی کەژا، وتەیەکی پێشکەش کرد و سەرەخۆشی لە کەس وکاری شەهید کرد و رایگەیاند کە ئەوان بە قۆناغێکی مێژووی و سەختدا تێپەڕدەبن، هەروەها وتیشی: "بەردەوامکردنی ڕێبازی شەهید و هەڵگرتنی پەیامی ئەو لە ئەستۆی ئێمەدایە و بەڵێن دەدەین کە حسابی ئەو کۆمەڵکوژیانە لە دەوڵەتی تورکیا بپرسن و بێدەنگ نەبن."

مەراسیمە بە دانانی چەپکە گوڵ و دروشمی "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.

(ش ب)