کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان فیدراڵی رۆژئاوا پیرۆز دەکات
15:48
ژنها
ناوەندی هەواڵ- کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، راگەیاندنی سیستەمی فێدراڵی لە رۆژئاوای کوردستان پیرۆزدەکات و ڕادەگەیەنێت؛ بڕیاری فیدراڵی یەکێک لە بەها پیرۆزەکانە کە بەندی بنچینەی مافەکانی مرۆڤ پێک دێنێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بە لێدوانێک راگەیاندنی سیستەمی فێدراڵ دیموکراتی رۆژئاوای کوردستان- باکوری سوریا پیرۆز دەکات و ڕایدەگەیەنێت: "ڕاگەیاندنی ئەو سیستەمە وەک هێز و ئیرادەی خۆیبوونی گەلان دەزانین، گەلانێک کە لە هەموو روێکەوە نکوڵیان لێ کراوە، بڕیاری فیدراڵی و تەرکیز کردنە سەر ئیرادە و خواستی گەل، یەکێک لە بەها پیرۆزەکانە کە بەندی بنچینەی مافەکانی مرۆڤ پێک دێنێت، لەسەر ئەو بنەمایە راگەیاندن و سازبوونی ئەو سیستەمە پیرۆز دەکەین."
کۆمەڵيی مافی مرۆڤ سەرنج رادەکێشێتە سەر ئەو سیاسەتەی کە دۆخی ناوچەکەی شێواندوە و دەڵێت: "شەری ناوخۆ و کوژران و ئاوارەبوونی میلیۆنان کەس لە سوریا و رۆژئاوایی کوردستان دەگەرێتەوە سەر بابەتی بێ مافی ، دابڕان و بێ هێزکردنی خەڵک لە مافی بریاردانی خۆیان، لەکاتێک دا خەڵکی ئەو ناوچەیە لە بڕیاردان لەسەر چارەنووسیان بێبەش کران و هێزە دەرەکیەکان سیاسەت و پلانەکانی خۆیانیان بەسەر ئەو خەڵکەدا فەرز دەکرد. لە لایێکی تر دیکتاتۆرێەت و سەرکوتەکانی رژیمی ئەسەد خۆیی هۆکاری سەرەکی ئەو قەیرانە بووە."
کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ئاماژەش بە سەرکەوتنی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکات و دەڵێت: "دوایی سەرکەوتنەکانی سیستەمی کانتۆنی لە رۆژئاوا، ئەم جار لە پانتایێکی مەزنتر دا سیستەمی فێدراڵ دمۆکراتی پێکهاتوە کە فرەرەهەندی کۆمەڵگایی نیشانە گرتووە و پلانی پێکەوەژیانی ئازادی دەستنیشان کردوە و هەوڵەکان بۆ گەرانەوەی ماف و دەنگی گەل، کە بتوانن خۆیان بریار لە سەر خۆیان بدەن، خۆیان خۆیان ئیدارە کەن و ببنە براردەر لەسەر خۆیان."
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە کۆتایشدا جەخت دەکاتەوە: "بە لەبەر چاوگرتنی دیموکراتیک بوونی سیستەمی کانتۆنەکان، بەرخۆدان و گیانبازی گەلەکەمان لە رۆژئاوا، هەروەها بنچینە گرتنی دیموکراتی، ئازادی، یەکسانی و بەرابەری لە سیستەمی فێدراڵ دیموکراتی رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا، ئەو دەسکەوتە لە سەر جەم گەلی کوردستان و ئازادیخوازانی تر ، بە تایبەت لە گەلەکەمان لە رۆژئاوایی کوردستان پیرۆز دەکات. هەروەها هیوادارین رۆژ بە رۆژ پێشوەچوون و هەنگاوەکانی بەرەو کومەڵگەی ئازاد پتەوتر ببن و ئاواتەکانی خوازیارانی ئاشتی، ژیانی ئازاد و خۆبوون پکبێنن."
(ش ب)