سلێمانی؛ سیستەمی فیدرالی ڕۆژئاوا پیرۆزکرا
18:17
ژنها
سلێمانی- ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی به‌ئاهه‌نگێک راگه‌یاندنی فدرالیزمی دیموکراتیکی رۆژئاوا ـ باکوری سوریا پیرۆز کرا.
ئەمڕۆ شەمە کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ، له شه‌قامی سه‌هۆڵه‌که‌ی شاری سلێمانی بەبەشداری ژمارەیەک زۆر لە هاوڵاتی و نوێنەری لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوە مەدەنەیەکان راگه‌یاندنی فدرالیزمی دیموکراتیکی رۆژئاوا ـ باکوری سوریا پیرۆز کرا.
له‌ئاهه‌نگه‌که‌دا، قائیمقامی ناوه‌ندی شاری سلێمانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌به‌ری رژاک ـ سلێمانی"بان‌و هه‌ڵه‌بجه‌یی، نوێنه‌ری په‌یه‌ده له‌که‌مپی باریکه‌ی سلێمانی پەیامی خۆیان بۆ سیستەمی فیدراڵی ڕۆژئاوای کوردستان پێشکەش کرد.
ئاهەنگەکە بە وتنەوەی دروشمی نەتەوەی و هەڵپەڕکێ بەڕێوەچوو.
(ش ب)