"نەورۆزی ئامەد دەکەینە مەیدان بەرخۆدان"
08:56
ژنها
ئامەد- هاوسەررۆکی پارتی دیموکراتی گەلان لە شاری ئامەد و ئەندامی دەستەی ئامادەکاری پیرۆزبایی نەورۆزی ئامەد، ڕایدەگەیەنێت کە ئامادەکایەریەکانی نەورۆزی ئامەد کۆتایی هاتووە و ئەوەی بەلاشیانەوە گرنگە پاراستن و ئاسایشی هاوڵاتیانە.
گولشن ئۆزەر هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) لە شاری ئامەد و ئەندامی دەستەی ئامادەکاری پیرۆزبایی نەورۆزی ئامەد، سەبارەت بە نەورزی ئامەد و قەدەغەکردنی نەورۆز لەلایەن دەوڵەتی تورکیا بۆ ئاژانسەکەمان دوا و ڕایەگەیاند کە ئەوان بە دروشمی "بەبەرخۆدانی سەردەکەوین" لە مەیدانی پیرۆزباییەکانی نەورۆز دەبن و وتی: "نەورۆزی ئامەد رەنگێکی نەتەوەیی گرتووە و هەموو ساڵێک بە ملیۆنان کەس لە ئامەد کۆدەبنەوە و نەورۆز پیرۆز دەکەن، بۆ نەورۆزی ئەمساڵیش ئامادەکاریەکانمان تەواو بووە و هەموو ڕێوشێنێکی ئەمنی گیراوەتەبەر."
گولشەن ئۆزەر ڕایگەیاند: "لە نەورۆزی ئەمسالدا کە ٢١ی مانگ لە پاڕکی ڕێزان پیرۆز دەکرێت، بە ١٢١ئۆتۆمبێل لە ٢٧ وێستگە هاوڵاتیان دەگوازنەوە، ئامادەکاریەکانیش زۆر بەڕێکوپێکی بەڕێوەدەچن."
ناوبراو سەبارەت بەبڕیاری قەدەغەکردنی نەورۆز لەلایەن دەوڵەتی تورکیا وتی: "هەگیز ناتوانن کۆتاییمان پێبێنن، ئامانج کۆمەڵکوژی و لەناوبردنی گەلی کوردە، ئێمە چاومان لەوە نیە ئاخۆ دەوڵەت چ بڕیارێک بۆ گەلی کورد دەدات چونکە ئەوەی بە کردار کردیان، بەسە بۆ تێگەیشتن لەوەی دانپێدانانی ڕاستینەی تێکۆشانی گەلی کوردیان پێ هەرس ناکرێت، بۆیە داوا لە گەلی کورد لە هەموو شوێنێکی جیهان دەکەم کە خاوەن لە یەکتری دەرکەون با ئەم نەورۆزە بکەینە وەسیلەی سەرکەوتن، بانگەوازیش لە گەلی کوردستان دەکەم کە بە گیانی بەرخۆدانی لە ڕۆژی ٢١ی مانگ لە ئامەد ئامادەبن."
گولشن ئۆزەر هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) لە شاری ئامەد لە کۆتایشدا لەسەر ناوی دەستەی ئامادەکاری نەورۆزی ئامەد پیرۆزبایی لە هەموو گەلی کورد کرد و وتیشی: "نەورۆز دەکەینە مەیدانی بەرخۆدانی."
(ش ب)