هەورامان؛ بە ئاهەنگێک سەری ساڵی نوێ پیرۆز دەکرێت
08:58
ژنها
ناوەندی هەواڵ- وەکو هەر ساڵێک و نەریت و کەلتورێکی نەتەوەیی ڕۆحی و پیرۆز خەڵکی گوندی پاڵگانی ناوچەی هەورامان بە هەڵکردنی مەشخەڵ لەماڵەکانیان هاتنە دەرو بە داگیرساندنی ئاگری نەورۆز لەسەر بەرزاییەکانی دەورو بەری گوندەکە جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کردو پێشوازیان لە بەهار کرد.
دوێنێ شەمە گوندنشینا گوندی پاڵگان لەدوای کردنەوەی ئاگری نەورۆز، وەک هەمیشەو وەکو کەلتورێکی دێرینە لەدەوری ئاگرەکە کۆبوونەوەو بە چەندین نمایشی سوننەتی و وتنەوەی دروشم و گۆرانی، هەروەها بە هەڵپەڕکێ و شایی گێڕان جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.
گوندی پاڵگان سەر بە شاری کامیارانەو یەکێکە لە گوندە مێژووییە ڕەنگاو ڕەنگەکانی ناوچەی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
(ش ب)