نەورۆز لە بناری قەندیل دەستی پێ‌کرد
08:43
ژنها
قەندیل- بەبۆنەی جەژنی نەورۆز وەک هەر ساڵێک بەهەزاران هاوڵاتی لە سەرتاسەری سەری کوردستان ودەرەوەی وڵات ڕوویان لە بناری قەندیل کرد بۆ پیرۆزکرنی جەژنی نەورۆزی سەری ساڵی کوردی.
نه‌ورۆزی قه‌ندیل به‌پێشه‌نگایه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و به‌دروشمی"به‌به‌رخۆدانی نه‌ورۆزی، نه‌ورۆز بکه‌ینه ئاشتی گه‌لان و ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ"، به‌رێوه ده‌چێت و به‌هه‌زاران خه‌ڵک و به‌سه‌دان گه‌ریلا له‌نه‌ورۆزی قه‌ندیلدا گه‌یشتنه لای یه‌ک و کۆبوونه‌وه.
نه‌ورۆزی 2016ی قه‌ندیل به‌رۆحی به‌رخۆدان له‌پێشدا، چاوی هه‌موویان له‌په‌یامی نه‌ورۆز بێت و وه‌کو ساڵی رابردوو له‌نه‌ورۆزدا به‌هه‌زاران کوردستانی له‌دوێنێ شه‌وه‌وه ره‌وانه‌ی گۆڕه‌پانی نه‌ورۆز بوون که نه‌ورۆز پیرۆز بکه‌ن. کوردستان لهخێمهکانیان تا سه‌رله‌به‌یانی چاوه‌ڕوان بوون و له‌زۆربه‌ی شوێنه‌کانی داگیریان داگیرساند و به‌گۆڕانی و هه‌ڵپه‌ڕکی نه‌ورۆز پیرۆز ده‌که‌ن.
نه‌ورۆزی قه‌ندیل پهیمامهکه پیرۆزکردنی سیسته‌می فدرالیزمی دیموکراتیکی رۆژئاوا باکوری سوریا بێت و پشتگیری به‌رخۆدانی باکوری کوردستان و په‌یمای که‌جه‌که بێـت که چاوه‌ڕوانیه‌کی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
له‌هه‌رچوار به‌شی کوردستان، کوردستانیان و به‌خوێندنی په‌یمامی رێکخستن و له‌ناویاندا، هونه‌رمه‌ند ناسر ڕه‌زازی، ژماره‌یه‌ک تیپ و گروپ و هونه‌رمه‌ند له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ناوه‌وه، گروپی ئاوازی چیا، گروپی رۆژیار به‌رهه‌مه‌کانیان پێشکه‌شی جه‌ماوه‌ری کوردستانیان بکه‌ن.
بەگوێرەی بەرنامەی کۆمیتەی ئامادەکار نەورۆز کاتژمێر ١١ دەست بەبەرنامەکانی دەکات، بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی هاوڵاتیان هەر لە ئێستاوە، هاوڵاتیان دەستیان بە گۆڤەند و هەڵپەڕکێ کردوە.
(ش ب)