نەورۆزی ئامەد لە ژێر دروشمی بەبەرخۆدانی سەردەکەوین بەردەوامە

12:10

ژنها

ئامەد- گەلی کورد لە باکوری کوردستان و شارەکانی تورکیاو لە دەرەوەی تورکیا به‌مه‌به‌ستی پیرۆزکردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی کوردی هەروەها بۆ شەرمەزار کردنی سیاسەتی حکومەتی تورکیا لە بەرامبەر گەلی کورد له‌گۆڕه‌پانی نه‌ورۆز کۆبوونەوه‌.

به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له‌نه‌ورۆزی مێژوویی ئامه‌د به‌هه‌زاران که‌س له‌سه‌رله‌به‌یانیه‌وه‌ به‌ره‌و گۆڕه‌پانی نه‌ورۆز به‌ڕێکه‌وتن، به‌هۆی کاروباری ئاسایشیه‌وه‌، ده‌ربازبوونی ناو گۆڕه‌پانه‌که‌ کات ده‌خوات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگیه‌کانیش به‌هه‌زاران خه‌ڵک له‌گۆڕه‌پانی نه‌ورۆزی مێژوویی ئامه‌ده‌ و به‌جۆش و خرۆشێکی مه‌زنه‌وه‌ چاوه‌ڕانی هه‌ڵکردنی ئاگری نه‌ورۆزن.

نەورۆزی ئامەد ئێستا بە هەموو جۆشەوە لە ژێر دروشمی"بەبەرخۆدان بەرەوە سەرکەوتن" سەرەڕای هەموو قەدەغەیەکیش بە ڕێووە دەچێت.جۆشەوە، بەشداری نەورۆزۆی ئامەد بوون.

(ش ب)