نه‌ورۆزی قه‌ندیل تا دەچێت مەزنتر دەبێت
12:54
ژنها
قەندیل- مه‌راسیمی پیرۆزبایی نه‌ورۆزی قه‌ندیل کە له‌کاتژمێر 11:00 ده‌ستی پێ کردوە، سات بەسات بەرفراوانتر دەبێت.
نەورۆزی ئەمڕۆ ٢١-ی مارس لە بناری قەندیلی باشوری کوردستان سات بەسات بەرفراوان دەبێت و لە کەشوهەوایەکی خۆش بەڕێوە دەچێت، له‌سه‌ره‌تای پیرۆزباییەکەدا له‌سه‌ر ناوی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری نه‌ورۆز"محه‌مه‌د ئه‌مین"ئاخاوت و به‌خێرهاتنی جه‌ماوه‌ری کرد.
پاش سرودی ئه‌ی ره‌قیب و خۆله‌کێک راوه‌ستان بۆ گیانی به‌ختکردوانی رێگای ئازادیخوازی گه‌لی کوردستان، هونه‌رمه‌ند جاسم ساز، به‌رهه‌می خۆی پێشکه‌ش کرد.
له‌به‌رده‌وامی مه‌راسیمه‌که‌دا، شیلان شاکر هاوسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگەی کوردستان وتەی تەڤگەری ئازادی پێشکەش کرد و و داوای یه‌کێتی له‌هه‌موو لایه‌نه سیاسی له‌هه‌ر چوار به‌شی کوردستان کرد، شیلان شاکر ڕایگەیاند: "هیوادارین کە ئەم نەورۆزە ببێتە هۆکارێک بۆ لە یەکنزیکبوونەوەی لایەنەکانی کوردستان و دروستبوونی نەتەوەی کورد." هەروەها ناوبراو بەتایبەت جەژنی ڕێبەری پەکەکە و بەرخۆدانوانانی باکوری کوردستان پیرۆز کرد.
دواتر شەهێن محەمەد ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئازادی کوردستان (رەژاک) وتەی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی پێشکەش کرد.
هەروەها دوای گروپی په‌نابه‌ر و هونه‌رمه‌ند ئۆزله‌م به‌رهه‌مه‌کانیان پێشکه‌شکرد، ئێستاش گروپی ئاوازی چیا بەبەرهەمە ڕەنگاو ڕەنگەکانیا جەماوەریان هێناوەتە جۆش.
مه‌راسیمی پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی کوردی قه‌ندیل به‌رده‌وامه.
(ش ب)