نەورۆزی سنە و فشارەکانی دەوڵەت
09:32
ژنها
ناوەندی هەواڵ- دوای ئەوەی لە چەند ناوچەیەکی شاری سنەجهژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی کوردی بە چەندین ئاهەنگی قەشەنگ پیرۆز کرا دەوڵەتی ئێران فشارەکانی سەر هاوڵاتیان زیاد کردوە.
دوای ئەوەی ڕۆژی ١٩-ی مانگ بە دەستپێشخەری لاوان و دایکانی ئاشتی، لە گوندی قەسران-ی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە بەشداری دەیان هەزارکەس و ڕۆژی ٢١-ی مانگیش له‌شارۆچکه‌ی دیوانده‌ره‌ی سه‌ر به شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش به‌مه‌راسیمێک نەورۆز پیرۆز کرا.
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران فشارەکانی زیاد کردووەو دەیەوەێت بکەوێتە ماڵی چالاکوانان و هەڕەشەیان لێدەکەن، بەگوێره‌ی زانیاریه‌کان له‌سه‌رچاوه هه‌رێمیه‌کانه‌وه، هێزه ئه‌منیه‌کانی رژێمی ئێران له‌شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ماوه‌ی کاتژمێرێکه هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی چاکڤانێکی ژن به‌ناوی"سۆهه‌یلا مۆحه‌مه‌دی". هێزه ئه‌منیه‌کانی رژێم ده‌یانه‌وێت به‌زۆر ده‌رگای ماڵه‌که‌ی بکه‌نه‌وه و بچنه نێو ماڵه‌که‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیری بکه‌ن، به‌ڵام سۆهه‌یلا له‌به‌رامبه‌ر به‌هێزه‌کانی رژێم به‌رخۆدان ده‌کات و نایه‌وێت ته‌سلیم ببێت.
هەروها دوێنێ له‌پیر مه‌حمود سێ کیلۆمه‌تر له‌ده‌ره‌وه‌ی شارۆچکهکەی دیواندەر، به‌ده‌ستپێشخه‌ری گروپی شاخه‌وانی دیوانده‌ره مه‌راسیمێک بۆ پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز بۆ خه‌ڵکی شاره‌که و ناوچه‌که به‌گشتی رێکخرا و له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه پێشوازیه‌کی باش لهپیرۆزبایهکه کرا، به‌ڵام ئیداره‌ی ئیتلاعاتی دیوانده‌ره هه‌ستان به‌داخستنی ئه‌و رێگایه‌ی که ده‌چێته مه‌یدانی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌پیر مه‌حمود.
هه‌رچه‌نده هێزه ئه‌منیه‌کان هه‌وڵیاندا خه‌ڵک به‌شداری ئاهه‌نگی پیرۆزبایه‌که‌ی جه‌ژن نه‌کات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگیه‌کانی ده‌زگای ئیتلاعات، ژماره‌یه‌ک له‌خه‌ڵکه‌که خۆیان گه‌یانده شوێنی ئاهه‌نگه‌که و به‌داگیرساندنی ئاگر جه‌ژنی نه‌ورۆزیان پیرۆزکرد و به‌هه‌ڵپه‌ڕکێ و گۆرانی گوڕ و تینیان بهجهژنهکه به‌خشی. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری دیوانده‌ره، چه‌ندین که‌سیان بانگهێشت کردوه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردون.
(ش ب)