"هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵی سەرچاوەی کارەساتەکانی کۆمەڵگەیە"
10:30
دەریا جەیلان/ژنها
وان- دەرونناسێکی ژن لە شاری وان باس لە هاوسەرگیری تەمەنی منداڵی دەکات و پێیوایە هۆکارێکە بۆدروست بوونی زۆربەی کارەساتەکانی خێزانی و کۆمەڵگە.
گولتەن ڕۆژین دەرونناسێکی ژنە و لە ناوەندی ڕۆژین بۆ ژیانی ژنان لە شاری وان کاردەکات، لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ ئاژانسەکەمان ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ساڵێک لە بارەی رەوشی ژنان لە شاری وان و دەوروبەری ئاشکرا دەکات.
گولتەن ڕایگەیاند کە لەناو ساڵێکدا لە سەدا ٤٠٪ ی ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەی و دەرونی بونەتەوە، ناوبراو وتی: "لە شاری وان کێشەی ئابوری و کۆمەڵایەتی باڵی بەسەر ژیانی ژنان دا کێشاوە، ژنان ناتوانن بە ئارەزووی خۆیان کار بکەن و بخوێنن بۆیەش ئێستا نەخوێندەواری بەشێکیترە لە گرفتە سەرەکیەکانی ژنان لەو شارەدا، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی رەنجی ژنان داگیر بکرێت، ژنان بە هەقدەستێکی کەم کاربکەن."
گولتەن رایگەیاند: "لە ناو ساڵێکدا حەوتیان منداڵ بە گشتی؛ ٢١٨ ژن سەردانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ژنانیان کردوە. هەروەها لە ناو ساڵێکدا پشتگیری یاسایی سەدا ٢٠٪ ی ژنانمان کردوە، هەوڵمانداوە لەگەڵ پارێزەرانی ناوچەکە چاودێری ڕەوشی ژنان بکەین، بەتایبەتیش ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە هاوکاریان دەکەین."
گولتەن جەیلان لە کۆتایشدا وتی: "هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵی هۆکارێکە بۆدروست بوونی زۆربەی کارەساتەکانی خێزانی و کۆمەڵگە لە ناوچەکەدا، سەرچاوەی زۆربەی کێشەکانیتریشە."
(ش ب)