ته‌قینه‌وه‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی برۆکسل، برینداری زۆر هەیە

11:13

ژنها

ناوەندی هەواڵ- دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ‌ زاڤێنته‌م له‌ برۆکسلی پایته‌ختی به‌لجیکا رووده‌دات و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ هه‌موو گه‌شته‌ ئاسمانیه‌کان راده‌گیرێن.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ‌ زاڤێنته‌م له‌ برۆکسلی پایته‌ختی به‌لجیکا و له‌ئه‌نجامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز چه‌ند که‌سێک بریندار بوون.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی بریندار بوون و پاش ته‌قینه‌وه‌که‌ فرۆکه‌خانه‌که‌ چۆڵ کراوه‌ و هه‌موو هاتووچووه‌ ئاسمانیه‌کان راگیران. تا ئه‌م ساته‌ وه‌خته‌ به‌رپرسانی به‌لجیکا له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌کان هیچ زانیاریه‌کیان بڵاونه‌کردوه‌ته‌وه‌.

فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زاڤێنته‌م گه‌وره‌ترین فرۆکه‌خانه‌ی به‌لجیکایه‌ و له‌نێو فڕۆکه‌خانه‌کانی 14 وڵاتی ئه‌وروپا، گه‌وره‌ترین فرۆکه‌خانه‌یه.

(ش ب)