سەرەڕای ئاستەنگیەکانیش هاوڵاتیانی جزیرە هاتنە گۆڕەپانی نەورۆز

12:57

ژنها

شرناخ- هاوڵاتیانی شاری جزیرە سەرەڕای هەموو ئاستەنگیەکان، لە بەردەم بارەگای دەبەپە کۆبونەتەوە بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز.

لە شاری جزیرەی سەر بە پارێزگای شەرناخی باکوری کوردستان، بۆبیرهێنانەوە و خاوەندەرکەوتن لە دۆزی ئەو کەسانەی لە بەرخۆدانی جزیرەدا ژیانیان لەدەستدا ئەمرۆ مەراسیمی پیرۆزبایی نەورۆز بەڕێوە دەچێت. پێش مەراسیمەکە هاوڵاتیان ڕووبەڕووی ئاستەنگیەکانی دەوڵەت بوونەوە، پۆلیس بە ژمارەیەک زۆر و هەروەها بە ئۆتۆمبێلی سەربازی دەورو بەری ئاپۆڕای جەماوەری گرتوە، بەڵام هاوڵاتیان سورن لە سەر ئەوەی کە مەرسیمەکە ئەنجام بدەن و چاوەڕوانی هەریەک لە سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەک داغی هاوسەرۆکانی هەدەپە و هاوسەرۆکانی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکرات دەکەن.

هەروەها لە لایەکیترەوە زانرا کە شاندێکی ڕێکخراوی EFOİA ی نێودەوڵيتیش بەرەو جزیرە بەڕێکەوتون.

(ش ب)