دوای ١٢ڕۆژ ڕاگرتن تەرمی گولستان وەرگیرایەوە

15:51

ژنها

ئامەد- تەرمی گولستان ئایسەل کە لە ناوچەی سور گیانی لەدەستبوو، دوای ١٢ ڕۆژ ڕاگرتن لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ لەلایەن کەسوکاری وەرگیرایەوە.

گولستان ئایسەل لە بەرخۆدانی سوری شاری ئامەدی باکوری کوردستان گیانی لە دەستدا، لە ١٠و ١١ی ئەم مانگەشدا حەوت تەرم لە سور دەرهێنران، کە لەناویاندا تەرمی گولستان ئایسەل-ی ٢١ ساڵانیش هەبوو، دوای ١٢ ڕۆژ هێشتنەوە لە ساردخانەی نەخۆشخانەی گازی یاشاریل، ئەمڕۆ تەرمەکەی لەلایەن کەسوکاری وەرگیرایەوە و بەرەو بەدلیس بەڕێکەوتن.

پەرلەمانتاران و بەڕێوەبەرانی هەدەپە و چەندین ڕێکخراویتر ئامادەی مەراسیمی بەرێکردنی تەرمی گولستان بوون، بۆ شاری بەدلیس.

هەرچەند کەسوکاری گولستان لە سەرەتادا تەرمی کچەکەیان ناسیبووەوە، بەڵام دەوڵەتی تورک بەبیانوی پشکنینی 'دی ئێن ئای' تەرمەکەیان ڕاگرتبوو.

بڕیار وایە تەرمی گولستان لە بەدلیس بە مەراسیمێک بە خاکبسپێردرێت.

(ش ب)