بەبیانوی دوور لە ئەخڵاقی کۆمەڵگەن پەیکەری ژنان هەڵدەگیرێن

16:39

ژنها

ئۆردو- شارەوانی شاری ئۆردوی تورکیا بەبیانوی بە گوێرەی ئەخڵاقی کۆمەڵگە نیە، پەیکەری ژنانی هەڵگرت.

ئەمڕۆ سێشەمە شارەوانی شاری ئۆردوی تورکیا پەیکەری ژنانی لە چەندین پارک بەبیانوی بەگوێرەی دابونەریتی کۆمەڵگە نین هەڵگرت، چوار ساڵ شارەوانی ئەو شارە لە دەستی پارتی کۆماری گەل (جەهەپە) دابوو لە ناو ئەو ساڵانەدا چەندین پەیکەری ژنان لە پارک وشوێنە گشتیەکان وەک سەمبۆلی جیاجیا دانراون، شارەوانی ئێستا لە دەستی پارتیەکەی ئەردۆغان دایە و ئەمڕۆ سەرۆکی شارەوانی شارەکە بە لێدوانێک ڕایگەیاند کە ئەو پەیکەرانە بە گوێرەی دابونەریتی کۆمەڵەگە نین و دورن لە ئەخڵاقی کۆمەڵگەکەمان، بۆیەش دەگوزرێنەوە و لە شوێنە گشتیەکان هەڵدەگیرێن.

بەگوێرەی لێدوانەکەی سەرۆکی شارەوانی ئۆردو پەیکەری پێنج ژن دەگوازرێنەوە بۆ شوێنێک کە هاتووچۆی زۆری خەڵکی لێنەبێت و هەرکەس چاوی بەو پەیکەرانە نەکەوێت، ناوبراو جەختیش دەکاتەوە کە هونەر کارێکی هەستیارە و پێویستە زۆر بە وریای نزیکی کارە هونەریەکان ببین بۆیە بەتەواوی هەڵناگیرێن تەنیا دەگوزرێنەوە.

هەروەها ئەو پەیکەرەش شکێنراوە کە لە سەری نوسراوە "بە ئەدەب بە."

(ش ب)