ژنانی جزیرە: هەر نەورۆز سەرەتایەکە بۆ بەرخۆدانی

08:27

ژنها

شرناخ- کەس وکاری گیان بەختکردوانی شاری جزیرە ئامادەی مەراسیمی نەورۆزی دوێنێی ئەو شارە بوون کە بۆ بەبیرهێنانەوەی شەهیدانی جزیرە بەڕێوەچوو.

نەورۆزی دوێنێی شاری جزیرە ڕووبەڕووی هێرشی هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا بووەوە، بەڵام هاوڵاتیان کە زۆربەیان کەسوکاری گیان بەختکردوانی بەرخۆدانی جزیرە بوون، دیسان بەرخۆدانیان کرد مەراسیمەکەیان ئەنجامدا، مەراسیمەکە بە وتنەوەی "بژی بەرخۆدانی جزیرە" بەڕێوەچوو.

ژنانی شاری جزیر کە شاهێدیان بۆ چەندین داستانی قارەمانی کرد و لەناو بەرخۆدانە بەشکۆکە بەرخۆدانیان کرد و چەندین رۆڵەی خۆیان بەخشیە خاک و نیشتیمان. ژنان ئامادەی مەراسیمەکە بوون و ڕایانگەیاند کە هەر نەورۆزێک سەرەتایەکی نوێیە.

لە مەراسیمەکەدا هاوسەری محەمەد تونج (سەمبۆلی بەرخۆدانی جزیرە) زەینەب تونج وتەیەکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند کە گەلی کورد بە ئیرادەی سەرەتای شۆڕ بەرخۆدانی خۆی بەردەوام دەکات و هەر نەورۆز سەرەتایەکە بۆ بەرخۆدانی و تێکۆشان بۆ ئازادی.

ئەسمەر تونجی دایکی محەمەد تونج-یش ڕایگەیاند کە با کەس چاوی لەوە نەبێت ڕۆژێک تەسلیم ببین و وتی: "بە جۆشی یەکەم ڕۆژ کە دەستمان پێکرد بەردەوام دەبین، بەرخۆدانی لە هەموو شتێک پیرۆزتر و گەورەترە، هەتا دواین دڵۆپی خوێنمان ڕێبازی کورەکەم و هاوڕێکانی بەرنادەین."

هەروەها نایفە کوچوک کە دوو کوری لە بەرخۆدانی جزیرەدا شەهید بووە وتی: "ئەگەر ڕۆڵەکانمان شەهید بووە واتای ئەوەیە کە تێکۆشانی خۆمان بە قەدەر ناوی ئەوان بڵند بکەین، واتای ئەوە نیە کە دەست لە تێکۆشان بەردەین، تێکۆشان گەورەتر و بەهێزترمان دەکات، بە درێژایی مێژووی جزیرە هەرگیز سەرمان بۆ دەوڵەت و داگیرکەران نزم نەکردووە و نایکەین."


(ش ب)