ئەو پیاوەی ویستی دەستدریژی کچەکانی بکات سوتێنرا
08:28
ئازار
23
/ 2016
ژنها
ناوەندی هەواڵ- لە وڵاتی پاکستان کچێک باوکەکەی دەسوتێنێت بەهۆی ئەوەی ویستویە دەستدرێژی بکاتە سەری.
لە وڵاتی پاکستان کچێکی گەنج بەهۆی ئەوەی باوکی خۆی سوتاندوە دەستگیرکرا، کچەکە کە تەمەنی لە ژێر هەژدە ساڵیدایە، لە کاتی دانپیانانیدا ڕایگەیاندوە کە باوکی پێشتر دەسدرێژی کردۆتە سەر خوشکەکەی و ئەمجارەش ویستویە دەستدرێژی بکاتە سەر خۆی، بۆیە ئەویش بەرگری لە خۆی کردوە و باوکی خۆی کوشتوە تا لە دەستی ڕزگاری ببێت.
ئەفسەرێک لە کەیسی ئەو کچە ڕایگەیاندووە کە ئەو کچە تاوانی کوشتنی ئەنجام داوە، بۆیە سزاکەشی وەک کەسێک دەبێت کە تاوانی کوشتنی ئەنجام دابێت.
(ش ب)