ئاڵای "یەژەشە" لە چیای شەنگال دەشەکێتەوە
10:42
دەلیلا ئاخین- هەولێر شاهین/ژنها
شەنگال- فەرماندەی یەکینەکانی ژنانی شەنگال رایگەیاند کە ئاڵای "یەژەشە" بۆ ئەوان سمبۆلی بە سوپا بوونی ژنانە لە شەنگال.
سۆرخوین شەنگالی فەرماندەی یەکینەکانی ژنانی شەنگال (یەژەشە) سەبارەت بە ئاڵای یەژەشە و گرنگی ئاڵا بۆ هێزەکەیان بۆ ژنها قسەی کرد و رایگەیاند کە ئاڵا بۆ ئەوان گرنگە و لە ژێر ئەم ئاڵایەدا بەناسنامەی ژنانی ئێزدیخان خۆیان بەڕێخستن دەکەن و بەرگری لە نرخەکانیان دەکەن، سۆرخوین شەنگالی وتی: "لە نێوان ١٣-١٤ی مانگی شوباتی ئەم ساڵ یەکەمین کۆنفراسی خۆمان سازکرد، لە کۆنفرانسەکەدا یەکێک لەو مژارانەی باسیان لێوە کرا ناو و ئاڵای یەکینەکانی ژنانی شەنگال بوو، لەکۆنفرانسەکەدا بڕیارمان لە سەر ئاڵای نوێدا، یەکەمین جار لە هەشتی مارسدا ئاڵای یەژەشە لە چیای شەنگال هەڵدرا."
فەرماندەی یەژەشە هەڵدانی ئاڵای یەژەشەی لە هەموو ژنان پیرۆز کرد و وتی: "ئاڵاکەمان لە ڕەنگی سەوز، سور و زەرد پێکهاتووە، ڕەنگی زەرد ڕەنگی خۆرە و نیشانەی ڕۆناکیە و پیرۆزە بۆ گەلی ئێزیدی، رەنگی سوریش کاتێک خۆر بەرەو ئاوا بوونە و دووردەکەوێت ڕەنگی سور دەبێت، ڕەنگی سەوزیش رەنگی سروشتە، هەرسێ رەنگیش بۆ شەنگال واتای خۆیان هەیە."
سۆرخوین شەنگالی فەرماندەی یەکینەکانی ژنانی شەنگال (یەژەشە) لە کۆتاییشدا وتی: "ئاڵا بۆ ئێمە سمبۆلی بە سوپا بوونی ژنانە لە شەنگال، بە گەورە کردنی سوپای ژنانی ئێزدیخان بەڵێن دەدەین کە هەموو ژنانی دیلی دەستی داعش ئازاد بکەین."
(ش ب)