وان؛ ڕێپێوانێک بۆ شکاندنی گەمارۆی سەربازی سەر گەڤەر بەڕێوەدەچێت
12:18
ژنها
وان- بۆ شکاندن و کۆتایی هێنان بەو ئابڵۆقە سەربازیەی بەسەر شاری گەڤەر سەپێنراوە جەماوەری شاری وان ئەمڕۆ چالاکی ڕێپێوان تا گەڤەر ئەنجامدەدەن.
شاری گەڤەری سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ-ی باکوری کوردستان ماوەی ١١ ڕۆژە لە ژێر سەختتری ئابڵۆقەی سەربازیدایە، بەمەبەستی شکاندن و کۆتایی هێنان بەو ئابڵۆقە سەربازیە، بە دەست پێشخەری هەدەپە و دەبە چالاکیەکی ڕێپێوان لە شاری وان تا گەڤەربەڕێوەدەچێت کە جەماوەرێکی زۆریش بەشدارە. هاوڵاتیان لە بەردەم ناوەندی کەلتور و هونەری نودا کۆبوونەتەوە و دوای کەمێکیتریش بەڕێدەکەون بەرەو شاری گەڤەر.
شایەنی باسە لە ڕێپێوانەکەدا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان، دایکانی ئاشتی، ژنانی چالاکی کۆنگرەی ژنانی ئازاد(کەژا) وچەندین ڕێکخراویتر بەشداری دەبن.
لەلایەکیترەوە زانرا کە لە سەر ڕێگەی نێوان وان- گەڤەر نزیک ناوچەی ئەلباک ژمارەیەکی زۆر پۆلیس و سەربازی تورک بەجێ کراوە.
(ش ب)