ڕاگەیاندنەکانی تورکیا هەواڵی دوور لە ڕاستی بڵاو دەکەنەوە
16:32
ژنها
شرناخ – ڕۆژنامەی میلیەتی تورکیا ڕایگەیاندوە کە فەرماندەی یەپەسە-ژن-یان لە جزیر کوشتوە و وێنەی فیلیز شیباک ناسراو بە (ئاڤێستا) گەریلای یەژا-ستاریان داناوە کە ساڵی ٢٠١٤ لە شەڕێکی دژ بە چەتەکانی داعش لە مەخمور گیانی لە دەستدابوو.
رۆژنامەی میلیەتی توکیا کە لە ژێر کاریگەری سوپاسالاری تورکیا دایە ئەمڕۆ هەواڵێکی دوور لە ڕاستی بڵاوکردەوە، ئەو ڕۆژنامەیە لە ژمارەی ئەمڕۆدا ڕایگەیاندوە کە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی دژ بە یەکینەکانی پاراستنی سڤیل(یەپەسە) یەک لە لێپرسراوانی پەکەکە و فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنیان لە گەڕەکی دیجلەدا کوشتوە، ئەو ڕۆژنامەیە ناوی ئەو فەرماندەیەشی نوسیوە کە گوایە ناوی بێریڤان ئاڤێستایە و وێنەی گەریلای یەژا-ستار فیلیز شیباک ناسراو بە (ئاڤێستا هارون) یان داناوە کە لە ساڵی ٢٠١٤ دا لە شەرێکی دژ بەچەتەکانی داعش لە مەخموری باشوری کوردستان گیانی لە دەستدابوو.
شایەنی باسە ئاڤێشتا هارون فورات کچە گەریلا و فەرماندەیەکی یەژاستار لە شەڕێکی دژ بە چەتەکانی داعش لە شارۆچکەی مەخمور گیان لە دەستدا و ئەو کات ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) بە لێدوانێک ناسنامەی ئەو گەریلایەی لە ١٤-٩-٢٠١٤ دا ئاشکراکردبوو، کەبەم شێوەیە بوو؛ ناو؛ فیلیز شایباک، ناسراوبە؛ ئاڤێشتا هارون فورات، شوێنی لە دایکبوون؛وان، کات و شوێنی شەهید بوون؛ ١٢-٩-٢٠١٤ بەرەی مەخمور، باشوری کوردستان، لە شەرێکی دژ بە چەتەکانی داعش.
هێژای وتنە ئەمە جاری یەکەم نیە ڕاگەیاندنەکانی سەربە دەوڵەتی تورک هەواڵی بەو شێوەیە دوور لە ڕاستی و دوور لە بنەماکانی ڕۆژنامەوانی بڵاودەکەنەوە.
(ش ب)