کەلار؛ لە قەڵای شێروانە نه‌ورۆز پیرۆزکرا
09:31
ژنها
کەلار- به‌مه‌به‌ستی پیرۆزکردنی چه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی کوردی, ئێواره‌ی دوێنێ له قه‌زای که‌لاری ناوه‌ندی گه‌رمیان به به‌شداری چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان و جه‌ماوه‌رێکی به‌رچاوی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ئاهه‌نگێک سازکرا.
کاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ سێ شه‌ممه 23- 3-2016, له‌سه‌ر قه‌ڵای شێروانه له قه‌زای که‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان, به به‌شداری هه‌ریه‌که له گروپی میوزیکی ئاوازی چیا و کۆما ڕۆژیار و ژماره‌یه‌ک هونه‌رمه‌ندی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان,ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی گه‌رمیانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان به دروشمی (به به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌ی نه‌ورۆز ده‌که‌ینه سه‌رکه‌وتنی گه‌لان و ئازادی ڕێبه‌ر ئاپۆ) ئاهه‌نگێکی جه‌ماوه‌ری بۆ پیرۆزکردنی چه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی کوردی به به‌شداری جه‌ماوه‌رێکی به‌رچاوی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان سازکرد.
ده‌ستپێکی ئاهه‌نگه‌که به خوله‌کێک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان وته‌ی کردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌که له‌لایه‌ن هه‌ردوو هاوسه‌رۆکی هه‌رێمی گه‌رمیانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی (هاوڕێ جه‌بار و ویسرا ڕه‌جه‌ب) پێشکه‌شکرا و تێیاد سه‌رناوی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی گه‌رمیانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی پیرۆزبای چه‌ژنی نه‌ورۆزیان له سه‌رجه‌م گه‌لی کورد کرد و به‌خێرهاتنی سه‌رجه‌م ئاماده‌بوانیان کرد.
دواتر له لایه‌ن خانه‌واده و که‌س و کاری شه‌هیدانه‌وه ئاگری نه‌ورۆز داگیرسێندرا.
له ئاهه‌نگه‌که‌دا شیلان شاکر هاوسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و تییایدا سه‌ره‌ڕای پیرۆزکردنی چه‌ژنی نه‌ورۆز و به‌خێرهاتنی میوانان ووتی:" چه‌ژنی نه‌ورۆز که سه‌ری ساڵی نوێی کوردییه, به‌واتای ڕۆژی به‌رخۆدان و ڕۆژی تێکۆشان و ڕۆژی ته‌سلیم نه‌بوونه به زوحاکه‌کان, که‌واته چه‌ژنی نه‌ورۆز ڕۆژی له گۆڕنانی زوحاکهکانه".
پاشان پەیامی پیرۆزبایی ڕێکخراوی ژنانی ئازاد و کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز خوێندرایەوە.
هه‌ر له ئاهه‌نگه‌که‌دا چه‌ندین گۆرانی و به‌رهه‌می هونه‌ری له‌لایه‌ن گروپی میوزیکی ئاوازی چیا و کۆما ڕۆژیار و ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان پێشکه‌شکرا و جۆش و خرۆشی زیاتری به ئاهه‌نگه‌که دابوو.
(ش ب)