هەنگاوی یەکەمی کۆنترۆڵکرنەوەی موسڵ بە سەرکەوتوویی دەستی پێکرد

11:59

ژنها

مەخمور- سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند که‌ هەنگاوی یەکەمی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵی بە کۆنترۆڵکردنەوەی چەند گوندێک و هەڵکردنی ئاڵای عێراق لەنزیک موسڵ دەستیپێکردووە.

له‌کاتژمێر 6ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌وه‌ سوپاى عێراق به‌هاوکارى هێزى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى کوردستان هێرشى بۆسه‌ر چه‌ته‌کانى داعش له‌گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى مه‌خمور ده‌سپێکرد و و هێرش کراوه‌ته‌ سه‌ر گونده‌کانی کودیله‌ و مه‌هانه‌ و به‌رزاییه‌کانی سوڵتان عه‌بدوڵا که‌ که‌وتونه‌ته‌ باشوری رۆژئاوای مه‌خمورچەند گوندێکیش کۆنترۆل کراوەتەوە.

ماوه‌ى زیاتر له‌ چه‌ند مانگێکه‌ هێزێکى سوپاى عێراق له‌مه‌خمور جێگیرکراوه‌ بەتیایبەت ماوەی چوار ڕۆژە بۆردومانی پێگەکانی چەتەکانی داعش دەکرێت لە موسڵ و دەوروبەری.

(ش ب)