کەژا، داوا لە سەما ئۆغلو دەکات دەست لە کار بکێشێتەوە
13:18
ژنها
ئامەد- کۆنگرەی ژنانی ئازاد(کەژا) بەلێدوانێکی نوسراو داوا لە سەما ڕەمەزان ئۆغلو وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی تورکیا دەکات، کە دەست لەکار بکێشێتەوە لە بەرامبەر لێدوانەکەی دوێنێی ناوبراو سەبارەت بە وەقفی ئەنسار.
وەقفی ئەنسار بە تاوانی سێکسی بەرامبەر بە ٤٥ منداڵ ڕۆژەڤی تورکیای داگرت، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی لە بەرامبەر ئەوەی تاوانباران سزا بدات ڕایگەیاندوە"دەزگاکەمان بە خزمەتکردن ناسراوە، بۆیە نابێت بە هۆی ئەوەی جارێک کردەوەیەکی خراپ تیا ڕوویداوە ناوی بڕزێنرێت و چەواشە بکرێت"، ئەم لێدوانی سەما ڕەمەزان ئۆغلو ناڕەزایی هاوڵاتیان بەتایبەتیش ژنانی لە تورکیا و باکوری کوردستان لێکەوتەوە.
کۆنگرەی ژنانی ئازاد (کەژا) لە لێدوانێکی نوسراودا ڕایگەیاند کە لەو کاتەی ئاکەپە دەسەڵاتی گرتۆتە دەست و حکومەت بەڕێوەدەبات، توندوتیژی و ژنان ساڵانە زیاتر لە هەزار و چوارسەد تاوان زیادی کردوە کەمەش ڕێژەیەکی ئاسایی نیە لە وڵاتی تورکیا.
کەژا لە بەردەوامی لێدوانەکەیدا ڕایدەگەیەنێت: "سەما رەمەزان ئۆغلو لە جیاتی پاراستنی ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانی سیاسەتە چەوتەکانی حکومەت و لە دەزگاکانی حکومەتدا رووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی کاربەدەستان دەبنەوە، پاراستنی دەزگاکانی دەکات و دەیەوێت بەم جۆرە تاوەنەکان پەردەپۆش بکات، سەما رەمەزان ئۆغلو هەم تاوانباران هەم ئەو وەقفە دەپارێزێت کە لەناویا دەستدرێژی کراوەتە سەر ٤٥ منداڵ، ئەمە بە یاسایی کردنی تاوانە و قبوڵ ناکرێت، بۆیە داوا دەکەین هەرچی زووە ئەو وەزیرە دەست لەکار بکێشێتەوە."
کۆنگرەی ژنانی ئازاد (کەژا) لە کۆتاییدا رایدەگەینێت کە وەزیر دەڵێت؛ "فاتمە شاهین و ڕاگەیاندنەکان زۆر گەورەی دەکەن" ئەمەش پەیامی ئەوە دەدات کە ژیانی منداڵانی ئەو وڵاتە لە مەترسی دایە و کاربەدەستان سەرکێشی تاوانەکانی دەستدرێژین بەرامبەر بە منداڵان و ژنان.
(ش ب)