شەرڤانان وگەریلا 52 هاوڵاتی ئێزیدی له‌ده‌ست داعش رزگارده‌که‌ن

14:17

بنەوش ساریا-هەولێر شاهین/ژنها

شەنگال- 52 هاوڵاتی ئێزید‌ی که‌ له‌ژێر ده‌ستی چه‌ته‌کانی داعشدابوون، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی هێزەکانی شەرڤانان و گەریلا رزگارکران.

ئه‌و 52 گیراوه‌ی له‌ژێر ده‌ستی چه‌ته‌کانی داعشدا بوون، به‌ هه‌وڵی هێزه‌کانی یه‌به‌شه‌، یه‌ژه‌شه‌، هه‌په‌گه‌، یه‌ژاستار و ئه‌نجومه‌نی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شه‌نگال و ته‌ڤدا رزگارکراون و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئێزیدییه‌وه‌ راده‌ستی خێزانه‌کانیان کرانه‌وه‌. ئەو ژنانەی کە ئازاد کراون ڕایانگەیاند کە ئەوان لە سایەی شەرڤانان ڕزگاریان بووە ئەگەر شەرڤانان نەبوونایە ئەوان هەرگیز چاویان با خاکی ئێزدیخان نەدەکەوتەوە.

لە ٧٣یەمین فەرمانی سەر ئێزدیەکان لە ٣-٨-٢٠١٤دا لە شەنگال ژمارەیەکی زۆر کچ و ژنانی ئێزیدی بە دیل گیران و هەرجۆرە کردەوەیەکی دڕندانەیان لەبەرامبەر کرا، دوو لە چەتەکانی داعش لە دەستی هێزەکانی پاراستنی گەل و شەرڤانانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال دابوون، شەرڤانان ئاڵوگۆڕیان بەو دوو چەتەیە کرد لە بەرامبەر ٥٢ هاوڵاتی ئێزیدی کە لەکاتی هێرشی سەر شەنگال بەدیل گیرابوون و ڕەوانەی سوریا کرابوون.

لەو هاوڵاتیانەی کە ئازادراون ١٥یان ژن، ٢ کچی گەنج، ٣٥ منداڵ و بەگشتی ٥٢ کەسن، بەسما حەسەن حەمۆ یەکێک لەو ژنانەیە کە ئازادکراوە، بەسما بەو شێوەیە بۆ ئاژانسەکەمان دوا: "من و منداڵەکانم بە ڕەنج و ماندووبوونی هەڤالان گەڕاینەوە، من و شەش منداڵ و هاوسەرەکەم بە دیل گیراین، ساڵێکە هاوسەرەکەمیان لە ئێمە جیاکردۆتەوە، هیچ شتێکی لەسەر نازانم نازانم بۆکوێیان بردوە، ئێستا خۆم و شەش منداڵەکەم هاتوینەوە، هیوادارم کە هەمووان بگەڕێندرێنەوە و ڕزگار بکرێن."

نەجمە باپیر خەلەف، ژنێکیترە و بەم شێوەیە باسی گەڕانەوەی خۆی دەکات: "سەرەتا ئێمەیان بردە تەلەعفەر، پاشان موسڵ، لە موسڵ پیاوەکانیان لێ جیاکردنیەوە، ئێمەیان زۆر گەڕاند هەرە دویی ئێمەیان برد بۆ ڕۆژئاو، هەموومان لە گرتوخانەیەکی ژێر عەرز دابووین، کەسمان نەدەبینی، ئەگەر هەڤاڵان نەبوونایە، ڕزگارمان نەدەبوو، رەنجی هەڤالان هەرگیز لە بیر ناکەین."

سوهام سەلیم ژنێکی تری ڕزگار کراوە و وتی: "زوڵمی زۆریان لێکردین، نازانم چۆن باسی بکەم، سوپاسی هەڤالان دەکەم، باوکم و مامم بە هەموو خێزانەکەیەوە هێشتا لە دەست داعشن، هیودارم هەموویان رزگار بکرێن، سوپاس بۆ هەڤالان کەچاومانی بە شەنگال رۆشن کردەوە."

هەدیە لالۆش بەم شێوەیە باسی لە گەڕانەوەی خۆی بۆ کردین، ٣ ڕۆژ ئێمەیان لە شەنگال هێشتەوە، دواتر ئێمەیان برد بۆ تەلەعفەر، ئێمەیان لە زۆر شوێن گەڕاند و دیسان ئێمەیان گەڕاندەوە تەلەعفەر، پاشان ئێمەیان بردە ڕۆژئاوا، هاوسەرەکەم و کچە گەنجەکانیان لێمان جیا کردەوە، دوای ئەوەی ئێمەیانن برد بۆ ڕۆژئاوا، سێ منداڵیان لێ جیاکردمەوە ئێستاش نازانم لە کوێن ئاخۆ چیان بەسەر هاتبێت، کچێکم چواردە ساڵان و کچێکی تریشم دەساڵان و کورێکم ١٣ ساڵان بوو نازانم چیان لێکردوون. منداڵێکیشم لە وێ لە ناو هەموو زۆر و زەحمەتیەک لە دایک بوو، ناوم نەنابوو تا هاتمەوە شەنگال و ناوم نا شەنگال."

بۆ ڕزگارکردنی ٥٢ هاوڵاتی ئێزیدی لە دەستی چەتەکانی داعش، دایە خۆخێ لە سەر ناوی ئەنجومەنی ژنانی شەنگال ڕایگەیاند: " لە سەرەتا دا بەخێرهاتنی هەمووان دەکەم، وەک دەزانن فەرمانێکی گەورە بەسەر گەلی ئێزیدی دووبارە بووەوە، بەهەزاران کەسمان بەدیل گیرا و شەهیدکرا، ئێمە لە شەنگال هەموو هەوڵێکمانداوە بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیانی ئێزیدی لە دەستی چەتەکانی داعش، بۆیە لە میانەی هەوڵدانەکانماندا ئاڵوگۆڕمان بەو دوو چەتەیە کرد، لە بەرامبەر ئازادکردنی ئەو هاوڵاتیانەی کە ئەمڕۆ گەڕاونەتەوە، ئێمەش خۆشحاڵین بەگەڕانەوەی هەر تاکێکی ئێزیدی ڕزگار بوونی لە چنگی داعش."

(ش ب)