بەبۆنەی نەورۆز ئاهەنگێک بۆ پەنابەرانی کامپی باریکە سازکرا

08:40

ژنها

سلێمانی- دوانیوەرۆی دوێنێ بەبۆنەی جەژنی نەورۆز لە کامپی پەنابەرانی باریکە لە سلێمانی ئاهەنگێک بەرێوەچوو.

دوێنێ پێنجشەمە کاتژمێر ٢ی دوا نیوەرۆ لە کامپی پەنابەرانی باریکە(عەربەت) کە هەموویان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی ئاهەنگێک بەڕێوەچوو.

ئاهەنگەکە لەلایەن رێکخراوی رێکخراوی گەشە پێدانی مەدەنیەت (سی دی ئۆ) بەڕێوەچوو، دیار تۆفیق بەرپرسی چالاکیەکانی ڕێکخراوکە، وتەیەکی پێشکەش کردو رایگەیان کە ئەوان بەردەوام دەبن لە هاوکاری کردنی پەنابەران. هەروەها پەخشان تۆیفیق بەڕێوەبەری کامپی باریکە وتەیەکی پێشکەش کرد و داوای له‌ حکومه‌ت و ڕێکخراوه‌کان کرد هاوکاری زیاتری په‌نابه‌ران بکه‌ن تا بتوانن به‌شێک له‌ خه‌م و ئازاره‌کانیان که‌م بکەنەوە.

لە ئاهەنگەکەدا چه‌ندین چالاکی هونه‌ری پێشکه‌ش به‌ په‌نابه‌ران کران و ئاهەنگەکە بە گۆڤەند و هەڵپەرکێ تا کاتژمێر ٣:٣٠بەردەوام بوو.

(ش ب)