بەهەزاران مامۆستا لە بایکۆتی خوێندن بەردەوامن
08:41
ژنها
گەرمیان- مامۆستایانی ناڕازیی ئیداره‌ی گه‌رمیان و رانیه، به‌رده‌وام ده‌بن له بایكۆتكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن و مامۆستایانی گه‌رمیانیش رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی شارۆچکەی كه‌لار خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
له به‌رامبه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی داواكاریه‌كانیان و پێنه‌دانی موچه‌كانیان، مامۆستایانی ناڕازیی و ده‌سته‌ی داكۆكی له مافی مامۆستایانی گه‌رمیان جه‌خت لە به‌رده‌وامی بایكۆتكردنی پڕۆسەی خوێندن دەکەنەوە و رایدەگەیەنن: رۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌رده‌م په‌روه‌دره‌ی كه‌لار خۆپیشاندان بەڕێوەدەبەن.
هاوکات نزیكه‌ی چوار هه‌زار مامۆستا له سنوری رانیه، ماوه‌ی سێ مانگه بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كردوه و وه‌ك خۆیان ئاماژەیان پێداوە، بڕیارە به‌رده‌وام بن له بایكۆت تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سەڵات ته‌واوی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كات.
هەروەها مامۆستایان راشیده‌گه‌یه‌نن: كۆبونه‌وه‌ی حیزبی و داواكاریی كه‌سانی حیزبی بۆ شكاندنی بایكۆت، بە هەموو شێویەک ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
(ش ب)