لە رندەخانەوە تا یەپەسە- ژن چیرۆکی بەرخۆدانی
09:53
هولیا ئۆکالین/ژنها
جۆلەمێرگ- ئەندامێکی یەپەسە- ژن لە شارۆچکەی گەڤەر ڕادەگەیەنێت کە لە سەدەی بیستەم ژنانی وەک رندەخان لە بەرامبەر داگیرکاری و ستەم شەریان کرد و تێکۆشان، لە سەدەی بیست و یەکەمیشدا ئەوان ئاڵای بەرخۆدانی هەڵدەگرن.
شارۆچەکی گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ بە درێژایی مێژوو وەک قەڵایەکی بەرخۆدان ناسراوە، چەندین داستانی قارەمانێتی و فیداکاری جەنگاوەران و شۆڕشگێڕانی تۆماریان کردوە، ئێستاش سەرکێشی بەرخۆدانی و بونیادنانی خۆبەڕێوەبەری دەکات لە هەرێمەکەدا، بەتایبەتیش ژنان لە پشت بەربەست وسەنگەرەکانەوە لەبەرامبەر هەموو ئەو هێزانە شەردەکەن کە داگیرکەری و ئەقڵیەتی دەسەڵاتداری و رەگەزپەرستی بەڕێووەیان دەبەن.
وارژین گەڤەر ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی سڤیلە، کە بە (یەپەسە-ژن) ناسراوە، ئارژین لە سەر بەرخۆدانی ژنان لە بەرامبەر هێزەکانی دەوڵەتی تورک، بۆ ئاژانسەکەمان قسەی دواو رایگەیاندا کە ئەوان تا گەیشتونەتە ئەو قەناعەتەی کە ئاشتی و ئازادی لە سەر ئەم خاکە بە ڕێبازی ئاشتیانە بەدینایەت.
"ئیتر بە ویستی ئاشتی، ئاشتی و ئازادی بەدیندایەت"
وارژین گەڤەر ئەندامی یەپەسە-ژن رایگەیاند کە دەوڵەت هیچ دەرفەتێکی بۆ ژنان نەهێشتۆتەوە، بۆیە ئێستا ژنان لە بەرەکانی جەنگدا چەکیان هەڵگرتوە و وتی: "هەمیشە ژنان وەک کۆتر یان سەمبۆلی ئاشتی بینراوە، ئەگەر ئێستا سەمبۆلی ئاشتی لە سەنگەری شەڕدایە دیارە بێ هۆ نیە، ئەمە واتایەکی زۆر گەورەی هەیە بۆ ئەوانەی کە تێدەگەن، بەراستی ئیتر بە ویستی ئاشتی، ئاشتی و ئازادی بەدینایەت."
وارژین بەرخۆدانی رندەخان بۆ خۆی وەک نمونەیەک دەبینێت و بەمشێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی: "ئێمە بە چیرۆکی ڕندەخان گەورەبووین، دەگێڕنەوە کە ڕندەخان چەندە ژنێکی شۆخ و شەنگ بووە ئەوەندەش ئازا و بوێر بووە، شەرڤانێکی نەبەرد و چاو نەترس بووە، کاتێک لە سەدەی ڕابردوو سەدەی بیستەمدا وەک ئێستا دوژمنانی گەلی کورد خاکی کوردستانیان داگیرکردبوو هەرشتێکیان تاڵان دەکرد، ئەوە ڕندەخان بووە لە بەرامبەریان وەستایەوە، ئێستاش ئێمە لە سەر هەمان خاک و نیشتیمان بۆ هەمان ئامانج کە ئازادیە، بەرگری لە گەڕەک و کۆڵانەکانمان دەکەین."
وارژین گەڤەر ئەندامی یەپەسە-ژن لە شاری گەڤەر و لە سەنگەری بەرخۆدانیدا بەمشێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "هەمان ئەو سیاسەتەی بەدرێژایی مێژوو و بەتایبەتیش لە سەدەی ڕابردووە دوژمنان لە بەرامبەر گەلی کورد بەڕێوەیان بردوە تا ڕۆژی ئێستاش بەردەوامە، تاکە شتێک کە گٶڕاوە ئەوەیە، ژنان بە هێز و ئیرادەی خۆیان بەرامبەر بە دوژمنان شەڕ دەکەن."
(ش ب)